کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ناس کورد ئاژانسى بلۆمبێرگ هۆكارى ده‌ستوه‌ردانه‌كانى ئه‌ردۆگان له‌كاروبارى ناوخۆى لیبیا ئاشکرا دەکات کە بە نیازە لەوڕێگەیەوە 18 ملیار دۆلاری دەستبکەوێت. . ئاژانسى بلۆمبێرگی ئەمریکی لە زاری دوو بەرپرسی حکومی تورکیاوە ئاشكراى كردووە، رەجەب تەیب ئه‌رۆدگان سەرۆک کۆماری تورکیا، له‌ڕێگه‌ى دهستوهردانهكانیهوه بۆ ناو كاروباره‌كانى لیبیا، ده‌یه‌وێت ده‌ستى بگاته چه‌ند ئیمتیازێکی ئابووری. . ئامانجە ئابوورییەکانی تورکیا لە لیبا ، سه‌ره‌تا له نه‌وت و گازه‌وه ده‌ستپێبكات و دواتریش چه‌ند گرێبه‌ستێكى ئاوه‌دانكردنه‌وه دەبێت. . بەپێی زانیارییەکانی بلومبێرگ، ئەردۆگان ئامانجیەتی بەپشتیوانی کردنی ژمارەیەک گروپی چەکداری ناو لیبیا دەیان پڕۆژەی ئاوەدانکردنەوەی ئەو وڵاتە دەستبخات، لەگەڵ ئەوەشدا ئێستا ژمارەیەک پڕۆژەی دەستخستووە. . هەروەها باسی لەوەکردووە: "ئه‌نقه‌ره ده‌ترسێت لهدهستێكهڵكردنى له‌گه‌ڵ چه‌ند گروپێكى چه‌كدارى و چه‌ند هاوپه‌یمانێكى سیاسیه‌وه، ئامانجەکەی ئاشكرا ببێت." . ماوه‌یه‌كه ده‌ستوه‌ردانه‌كانى ئه‌ردۆگان له كاروبارى سه‌ربازى و سیاسى گروپه ناكۆكه‌كانى لیبیا، بووه‌ته جێى مشت‌ومڕ و ناڕه‌زایه‌تى لیبیا و وژماره‌یه‌ك له‌وڵاتانى جیهان. . هەرلەچوارچێوەی نارەزاییەتیەکان، سه‌رۆكى په‌رله‌مانى لیبیا داواى له‌نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كان و یه‌كێتى ئه‌فریقا كردووە سنورێك بۆ ده‌ستوه‌ردانه‌كانى تورکیا دابنێن و ئه‌و دهستێوهردانهشى به هه‌ڕه‌شه بۆ سه‌ر ئاسایشى لیبیا و وڵاتانی عه‌ره‌بی به‌گشتى وه‌سف كردووە. .