ناس کورد-
وهزارهتی پێشمهرگه بڕیاری دا رووماڵی میدیایی دەزگاکانی راگەیاندن، بۆ ناو بەرەکانی جەنگ و هێزەکانی پێشمەرگه راستەوخۆ و ناڕاستەوخۆ، بەتەواوهتی قەدەغە بکات.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
لە ڕاگەیەنراوێکدا وەزارەتی پێشمەرگەی هەرێم (سێشەممە 7ی کانونی یەکەمی 2021) ڕایگەیاند، "بە بڕیاری شۆڕش ئیسماعیل، وەزیری پێشمەرگەی هەرێمی کوردستان، لەپێناو رێکخستنەوەی کاری میدیایی سەربازی و نەهێشتنی ئەو پەرتەوازییە میدیاییەی کە زیان بە هێزەکانی پێشمەرگە دەگەیهنێت، رووماڵی میدیایی دەزگاکانی راگەیاندن، بۆ ناو بەرەکانی جەنگ و هێزەکانی پێشمەرگه راستەوخۆ و ناڕاستەوخۆ، بەتەواوهتی قەدەغە کرا."
ئاماژەی بەوەشکردووە، "هیچ فەرماندە و پلەدار و پێشمەرگەیەک رێگەی پێنادرێت، روونکردنەوە و چاوپێکەوتن بەبێ گەڕانەوە بۆ بەڕێوەبەرایەتی گشتیی راگەیاندن و هۆشیاری نیشتمانیی وەزارەتی پێشمەرگە ئەنجام بدات".
ماوەیەکە چەکدارانی داعش لە ناوچە کوردستانییەکان جموجۆڵیان زیادی کردووە و چەند جارێک هێرشیان کردووهتە سەر هاووڵاتیان و سەنگەرەکانی پێشمەرگە و ئەوەش ژمارەیەک قوربانی و برینداری لێکەوتووەتەوە.