گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

نوێ

خوێندنی باڵا ڕوونکردنەوەی دا؛ دەرماڵەکە سەرجەم خوێندکاران دەگرێتەوە؟

2021.12.07 - 14:35
App store icon Play store icon Play store icon
خوێندنی باڵا ڕوونکردنەوەی دا؛ دەرماڵەکە سەرجەم خوێندکاران دەگرێتەوە؟

 

ناس کورد- 

 

وەزارەتی خوێندنی باڵا لەبارەی خەرجکردنی دەرماڵەی خوێندکاران ڕایگەیاند، ئەو بڕە پارەیەی مانگانە تەرخان دەکرێت، بۆ سەرجەم خوێندکارانی زانکۆ و پەیمانگەکان و وەک دەرماڵە دابەش دەکرێت. 

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانیدا وەزارەتی خوێندنی باڵا (سێشەممە 7ی کانونی یەکەمی 2021) ڕایگەیاند، "لەدوای ناڕەزایی خوێندکاران، بە سوپاسەوە ئەنجومەنی وەزیران ڕەزامەندی دا لەسەر خەرجکردنی بڕی حەوت ملیار و 250 ملیۆن دینار بۆ وەزارەتەکەمان بەشێوەیەکی مانگانە." 

 

وتیشی، "ئەو بڕە پارەیە بۆ خزمەتگوزارییەکان و چارەسەرکردنی گرفتەکانی بەشە ناوخۆییەکان و هەروەها وەک پاڵپشتییەکی دارایی بۆ خوێندکاران." 

 

سەبارەت بەوەی کە ئەو بڕە پارەیە وەک دەرماڵەی پێشوو بۆ هەموو خوێندکارانە ئاماژەی بەوەکرد، " بەڵێ، سەرجەم ئەو خوێندکارانەی لە زانکۆ و پەیمانگە حکومییەکان بن ئەو دەرماڵەیە وەردەگرن." 



ڕوونیشیکردەوە، "داوامان لە زانکۆ و پەیمانگەکان کردووە بە زووترین کات داتا و زانیارییەکانمان بۆ بنێرن بۆ ئەوەی بە زووترین کات ئەو کارە جێبەجێ بکەین، هێشتا نازانین بڕە پارەکە وەک پێشووتر دەبێت یاخود دەگۆڕێت، لەگەڵ وەزارەتی دارایی میکانیزمێک دیاری دەکەین." 

 

بەگوێرەی نوسراوێکی وەزیری خوێندنی باڵا، حكومەتی هەرێم بڕیاریدا حەوت ملیار و 250 ملیۆن دینار وەك پێشینەی مانگانە بۆ پاڵپشتی خوێندكاران تەرخان بكات.  

 

زیاتر بخوێنەرەوە: نوسراوی فەرمی؛ بڕە پارەیەک بۆ خوێندکاران تەرخان کرا