گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

ڕوونکردنەوە

ڕوونکردنەوەیەک لە وەزارەتی کارەباوە لە بارەی پێوەری زیرەک

2021.12.07 - 13:55
App store icon Play store icon Play store icon
ڕوونکردنەوەیەک لە وەزارەتی کارەباوە لە بارەی پێوەری زیرەک

ناس کورد- 

وەزارەتی کارەبای هەرێم ڕوونکردنەوەیەکی لەبارەی پێوەری زیرەک بڵاوکردەوە و دەڵێت، ئەگەر پێوەری زیرەک نەبوایە، ئێستا نزیکەی سێ کاتژمێر ماوەکانی پێدانی کارەبا کەمتر دەبوو. 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

لە ڕوونکردنەوەیەکدا سەبارەت بە گلەیی هاووڵاتیان لە پێوەری زیرەک، وەزارەتی کارەبا (سێشەممە 7ی کانونی یەکەمی 2021) ڕایگەیاند، " پێوەری زیرەک هۆکاری کەمبوونەوەی کارەبا نییە، بەڵکو کەمبوونەوەی ئاستی بەرهەمهێنان و بەرزبوونەوەی خواست هۆکاری سەرەکییە." 

 

ئاماژەی بەوەشکردووە، "لە ئەگەری نەبوونی پێوەری زیرەک، 2-3 کاتژمێر ماوەکانی پێدانی کارەبا کەمتر دەبووەوە." 

 

ئەوەشی خستووەتەڕوو، "کێشەی ئێستای کەمبوونەوەی ماوەی پێدانی کارەبا، بۆ کێشەی بەرهەمهێنان و نەبوونی سوتەمەنی بۆ وێستگەکانی بەرهەمهێنانی کارەبا دەگەڕێتەوە، نزمبوونەوەی ئاستی بەرهەمهێنان هۆکارێکی سەرەکیی کەمبوونەوەی کاتەکانی پێدانی کارەبایە." 

 

ڕوونیشیکردووەتەوە، " بەهۆی پێوەری زیرەکەوە، بە فیڕۆچوونی کارەبا لە 45% بۆ 34% کەم بووەتەوە، ساڵی رابردوو 300 فیدەر ئۆڤەرلۆد بووە، دەبووە هۆی ئەوەی کە هاوبەشانی کارەبا نەتوانن بە پێی خشتەی دیاریکراو لە نۆرەی خۆیاندا، کارەبا وەربگرن، ئەمساڵ  بە یارمەتیی پێوەری زیرەک تەنیا 10  فیدەر ئۆڤەرلۆد بووە." 

 

ئەوەشی خستووەتەڕوو، " تەنیا لە پارێزگای سلێمانی لە ساڵی (2019)، 660 گۆڕەری کارەبا سوتاون، بەڵام ئەمساڵ لەو شوێنانەی کە پێوەری زیرەکیان بۆ بەستراوە، تەنیا 138 گۆڕەر سوتاون."