گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

ناوەڕۆکی پەیوەندییەکی نێچیرڤان بارزانی لەگەڵ کازمی

2021.12.07 - 13:37
App store icon Play store icon Play store icon
ناوەڕۆکی پەیوەندییەکی نێچیرڤان بارزانی لەگەڵ کازمی

ناس کورد-

نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکى هەرێمی کوردستان و مستەفا کازمی، سەرۆکوەزیرانی عێراق لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا تاوتوێی "هەڕەشە ئەمنیی داعش و هەماهەنگییەکانی پێشمەرگە و سوپای عێراقیان" تاوتوێ کرد.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

 

بەپێی ڕاگەیەنراوی سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان، 7ی کانونی یەکەمی 2021، نێچیرڤان بارزانی و کازمی "وتووێژیان لەبارەی هەڕەشە ئەمنی و دەستدرێژییەکانی ئەم دواییەی ڕێکخراوی تیرۆریستیی داعشەوە کرد،کە بنکەکانی هێزە ئەمنییەکانی عیراق و هاوڵاتییانیان کردە ئامانج و بووە هۆی شەهیدبوون و برینداربوونی چەندین پێشمەرگە و هاووڵاتى."

 

دەشڵێت، "بەڕێز کازمی جەختی لەسەر پشتیوانیکردنی تەواوی هەوڵەکانی پێشمەرگە کرده‌وه‌ بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى تیرۆر، لەگەڵ هەماهەنگیی تەواو لەنێوان هێزە چەکدارەکانی عیراقدا به‌ پێشمەرگە و سوپا و هێزە ئەمنییەکانی دیکه‌وه‌، بەتایبەتيش لە ناوچەکانی بۆشایيی ئەمنیی نێوان هەردوولادا."

 

"به‌ڕێز سەرۆک وەزیران جەختیشی لەسەر پێویستیی کارکردن بۆ چالاککردنی لیژنە هاوبەشەکانی هەماهەنگی لەنێوان سوپای عیراق و پێشمەرگەدا کرده‌وه‌ بۆ بەرپەرچدانەوە و دەرکردنی پاشماوەکانی داعش و بنەبڕکردنیان کە لەسەر عیراق و کۆی ناوچەکە بوونه‌ته‌ مه‌ترسى."

 

باسی لەوەشکردووە کە "سەرۆکی هەرێمی کوردستان سوپاسی بەڕێز سەرۆک وەزیرانی عیراقی کرد، تەواوی ئاماده‌ييى هەرێمی کوردستانيشى بۆ هاوکاری و هەماهەنگی لەگەڵ هێزە عیراقیەکاندا دووپات كرده‌وه‌ بۆ پاراستنی ئاسایش و سەقامگیری لە سەرانسەری عیراق بە هەرێمی کوردستانیشەوە."