گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

بەپەلە

نوسراوی فەرمی؛ بڕە پارەیەک بۆ خوێندکاران تەرخان کرا

2021.12.07 - 13:35
App store icon Play store icon Play store icon
نوسراوی فەرمی؛ بڕە پارەیەک بۆ خوێندکاران تەرخان کرا

ناس کورد- 

بەگوێرەی نوسراوێکی وەزیری خوێندنی باڵا، حكومەتی هەرێم بڕیاریدا حەوت ملیار و 250 ملیۆن دینار وەك پێشینەی مانگانە بۆ پاڵپشتی خوێندكاران تەرخان بكات.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

لە نوسراوەکەدا کە (سێشەممە 7ی کانونی یەکەمی 2021) بە واژۆی وەزیری خوێندنی باڵا دەرچووە تیایدا هاتووە، بڕیاردرا بە ڕاسپاردنی وەزارەتی دارایی بۆ خەرجکردن و تەرخانکردنی پاڵپشتییەکی دارایی بۆ وەزارەتی خوێندنی باڵا وەک پێشینەی مانگانە بە بڕی حەوت ملیار و 250 ملیۆن دینار.

 

ئاماژەی بەوەشکردووە، ئەو بڕە پارەیە بۆ پاڵپشتی لە خوێندکاران و چارەسەرکردنی گرفتی بەشە ناوخۆییەکان و خزمەتگوزارییەکانە. 

 

بەگوێرەی نوسراوەکە، بڕیارەکە لە 1 - 1 - 2022 جێبەجێ دەکرێت. 

 

No photo description available.