گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

ڤیدیۆکەی ببینە

کۆمپانیایەکی ئەمریکی لەڕێگەی زوومەوە 900 کارمەندی خۆی دەردەکات

2021.12.07 - 13:31
App store icon Play store icon Play store icon
کۆمپانیایەکی ئەمریکی لەڕێگەی زوومەوە 900 کارمەندی خۆی دەردەکات

ناس کورد-

بەڕێوەبەری گەورە کۆمپانیای "Better.com" کە تایبەتە بە پێدانی قەرزی خانوبەرە لە ئەمریکا لە ڤیدیۆکۆڵێکدا لەڕێگەی بەرنامەی زوومەوە 900 کارمەندی خۆی دەرکرد، بەهۆیەوە ڕووبەڕووی ڕەخنەیەکی زۆربوویەوە بەتایبەت کە چەند ڕۆژێک پێش پشووەکانی سەری ساڵ ڕوویداوە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

بەشێک لە ڤیدیۆی تۆمارکراوی ڤیدیۆکۆڵەکە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاوکراوەتەوە کە تێیدا ڕۆژی چوارشەممەی ڕابردوو ڤیشاڵ گارگ، بەڕێوبەری کۆمپانیای "Better.com" دەڵێت، "ئەگەر تۆ لەناو ئەم پەیوەندییەدایت، ئەوە بەشێکی لەو گروپە بێبەختەی کە دەردەکرێن".

 

دەشڵێت، "گرێبەستی ئێوە لێرەدا و دەستبەجێ کۆتایی دێت".

 

دواتر ڕەخنەیەکی زۆرگیرا لە ڤیشاڵ گارگ کە "زۆر بەزەییانە و توند" مامەڵەی کردووە لەگەڵ کارمەندەکانی کە 15%ی کۆی دەستی کاری کۆمپانیاکە دەکات.


گارگ دەشڵێت، "ئەوە دووەمجارە لە ژیانی کارکردنمدا ئەم کارە دەکەم، پێشتر کە کردم گریام، بەڵام هیوادارم ئەمجارە بەهێزتر بم."

 

بەڵام ئەو شتەی گارگ لە کاتی پەیوەندیەکەدا باسی نەکرد ئەوە بوو کە هەفتەی ڕابردوو کۆمپانیاکە بڕی 750 ملیۆن دۆلاری لە وەبەرهێنەکانی وەرگرتووە وەک بەشێک لە قازانج.

 

کارمەندەکانی دەڵێن شۆک بوون لەوەی پێشتر لەلایەن کارگێڕی و سەرچاوە مرۆییەکانی کۆمپانیاکە هیچ ئاگادارکردنەوە و ئیمەلیێکیان بۆ نەهاتووە، بە تایبەت وا خەریکە پشووەکانی سەری ساڵ دەستپێ دەکات.