گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاریی

ڕاپۆرتێک: 40%ی فەرمانبەرانی عێراق هیچ کارێک ناکەن

2021.12.07 - 13:25
App store icon Play store icon Play store icon
ڕاپۆرتێک: 40%ی فەرمانبەرانی عێراق هیچ کارێک ناکەن

ناس کورد- 

بەگوێرەی ڕاپۆرتێکی ڕۆژنامەی "عەرەبی جدید" زیاتر لە 40%ی فەرمانبەرانی حکومەتی عێراق لە دامەزراوە حکومییەکاندا بێ کارن و بەگوێرەی ناونیشانی کارەکەیان هیچ کارێک ناکەن، لەکاتێکدا ساڵانە بڕێکی زۆر لە بودجەی حکومەتیان بۆ تەرخان دەکرێت. 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ڕۆژنامەی "عەرەبی جدید'" لە ڕاپۆرتێکدا (سێشەممە 7ی کانونی یەکەمی 2021) بڵاویکردووەتەوە، بەهۆی گەندەڵی و بەرژەوەندی حزبە دەسەڵاتدارەکانەوە دامەزراندنێکی زۆری حزبی لە حکومەتە یەک لەدوای یەکەکانی عێراق کراوە کە ئەوەش ژمارەی فەرمانبەرانی زۆر زیاد کردووە. 

 

بەرپرسێکی حکومی بە ڕۆژنامەکەی ڕاگەیاندووە، لە ئێستادا وەزارەتی پلاندانان سەرقاڵی ڕێکخستنی داتا و ئامارێکە سەبارەت بە فەرمانبەرانی دەوڵەت. 

 

ئەوەشی ئاشکرا کردووە، بێ کارییەکی زۆر لە دامودەزگاکانی حکومەتدا هەیە و زیاتر لە 40%ی فەرمانبەران بێ کارن و لەژێر ناونیشانی کارەکەیان هیچ کارێک ناکەن لە دامودەزگاکاندا. 

 

ئاماژەی بەوەشکردووە، "ئەو کەسانە کە هیچ کارێک ناکەن هاوتای ئەو فەرمانبەرانەی کە لە دامودەزگاکاندا کار دەکەن مووچە وەردەگرن، ئەوەش بەهۆی ئەو ناڕێکیەی لە ڕێکخستنی فەرمانبەراندا لە کابینە یەک لەدوای یەکەکاندا دروست بووە، تەنانەت لە هەندێک شوێندا زانیاریی نییە لەسەر ئەو ئەرکانەی بۆ فەرمانبەران دانراوە." 

 

ئەو بەرپرسەی حکومەتی عێراق کە نەیویستووە ناوی ئاشکرا بکرێت باسی لەوەشکردووە، "ئەو ناڕێکی و تێکەڵییەی دروست بووە سوودی بەو مووچەخۆرە بێ کارانە گەیاندووە و هیچ ماندووبوونێکیان نییە، لەکاتێکدا بودجەیەکی زۆر حکومەتیان بۆ خەرج دەکرێت."