گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیاریی زیاتر

لێدوانێک لەبارەی هەڵهاتنی بکوژانی نەقیب محەمەد لەتیف بۆ دەرەوەی وڵات

2021.12.07 - 11:59
App store icon Play store icon Play store icon
لێدوانێک لەبارەی هەڵهاتنی بکوژانی نەقیب محەمەد لەتیف بۆ دەرەوەی وڵات

 





ناس کورد-

هێشتا بکوژانی نەقیب محەمەد لەتیف، ئەفسەرەکەی بەڕێوەبەرایەتی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژی ئافرەتان لە سلێمانی دەستگیرنەکراون و دەنگۆی ئەوەش هەیە کە هەڵهاتبێتن بۆ دەرەوەی وڵات، بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتییەکەش دەڵێت، کەیسەکە لای پۆلیسی سلێمانییە و هیچ زانیارییەکی لەوبارەیەوە نییە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

عەمید سەرکەوت عومەر، بەڕێوەبەری گشتی بەڕێوەبەرایەتی توندوتیژی دژی ئافرەتان و خێزان لە سلێمانی (سێشەممە 7ی کانونی یەکەمی 2021) بە "دەنگی ئەمەریکا"ی وت، "ڕاستە ئەو ستافە ستافی بەڕێوەبەرایەتیەکەی ئێمە بوون چوبوون بۆ دەستگیرکردنی کەسێک کە فرمانی دەستگیرکردنی هەبوو، بەڵام وەک هەر دۆسێیەکی تاوانکاری تر دەسەڵاتی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی سلێمانییە و لە یەکێک لە بنکەکانی پۆلیس لێکۆڵینەوەی تێدا ئەنجام دەدرێت ئەوان سەرقاڵی لێکۆڵینەوەن، بەڵام تا ئێستا تاوانبارانی ئەنجامدەری ئەو تاوانە دەستگیرنەکراون." 

 

دەربارەی هۆکاری دەستگیر نەکردنی ئەو کەسانە؟ ئاماژەی بەوەکردووە، " دەستگیر نەکردنیان پەیوەندی بەوەوە هەیە کە هەرکەسێک تاوانێک دەکات نایەوێت خۆی ڕادەست بکات، ئەگەر لە شوێنی تاوانەکەدا دەرفەت نەبێت بۆ دەستگیرکردنی ئەوا دەچێت خۆی دەشارێتەوە، وەک دەزانرێت وڵاتی ئێمە وڵاتێکی فراوانە خەڵک بە ئاسانی دەتوانێت بچێت لە نێوان شارەکاندا بڕوات حەشارگە بۆخۆی بدۆزێتەوە، بەڵام ئەوە زۆر ناخایەنێت ئەوەی کە لەکاتی تاوانەکەدا دەستگیرنەکرا مانای وانیە کە ئیتر تەواو دۆسێیەکە دادەخرێت، درەنگ کەوتنی دەستگیرکردنی ئەو تاوانبارانە گرنگی کەیسەکە کەم ناکاتەوە بەڵکو هەرکات دەستگیر بکرێن بە سزای یاسایی خۆیان دەگەن." 

 

هاوکات لەبارەی دەنگۆی ئەوەی، ئەو کەسانەی تۆمەتبارن لەو دۆسێیەکەدا بە هاوکاری بەرپرسێکی باڵا هەرێمی کوردستانیان بەرەو وڵاتێکی دەرەوە چووبن، عەمید سەرکەوت عومەر ئەوەی خستووەتەڕوو، "ئەمانە کە دەستگیر نەکراون لە شوێنی خۆیان ( شوێنی ئەنجامدانی تاوانەکە) هەڵهاتوون و ڕایان کردووە، کە ڕایانکردووە بۆ دەرەوە، یان کێیان لە پشتەوەیە؟ یاخود کێ تەداخولی کردووە؟ هیچ زانیارییەکی لەو شێوەیە لەبەردەستی مندا نیە."

 

بەڕێوەبەری گشتی بەڕێوەبەرایەتی ڕوبەڕووبونەوەی توندوتیژی دژی ئافرەتان و خێزان ئەوەشی وتووە، "ئێمە پێشتریش داوامانکردووە لە دوای ڕووداوەکە کە تاوانباران دەستگیر بکرێن، هاوکات داوای ئەوەشمان لە حکومەت کردووە کە ئەم دەزگایانەی ئێمە پێویستی بە کۆمەک و پشتیوانی زۆر زیاتر هەیە ئەو ئەرکانەی ئێمە لە ئێستادا پێی هەڵدەستین زۆر زیاترە لەو توانایانەی لەبەر دەستی ئێمەدایە، داوامانکردووە بە زوترین کات بێن بە دەم داواکارییەکانمانەوە تا لە کاتی ڕوبەڕووبوونەوەی تاوانباران و جێبەجێکردنی ئەرکەکانماندا هەر نەبێت زیانی کەمترمان بەربکەوێت." 

 

هاوکات ە ئاڵا لەتیف، خوشکی نەقیب محەمەد ڕایگەیاندووە، " ئێمە پێمان وایە دەبێت کەیسی نەقیب محەمەد، حکومەت بۆ خۆی خاوەندارێتی بکات، ئەم کەیسە دەبێت لە دادگای سەربازی یەکلایی بکرێتەوە،  خاوەندارێتی ئەم کەیسە دەگەڕێتەوە بۆ (شۆخان-هاوسەری نەقیب محەمەد)، دواتر باوک و دایکمان و خوشکەکانی نەقیب محەمەد. ”