ناس کورد-
بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی سلێمانی هاووڵاتیان و شۆفێران لە داخران و دروستبوونی قەرەباڵغییەکی زۆری چەند شەقامێک ئاگادار دەکاتەوە.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
دەقی ئاگادارییەکە:
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هاتوچۆی سلێمانی هاوڵاتیان‌و شۆفێران ئاگادارده‌كاته‌وه، له‌ئێستادا ئه‌م شه‌قامانه به‌ڕووی هاتوچۆی شۆفێراندا داخراوه:
- شه‌قامی سلێمانی – ڕاپه‌ڕین به‌رده‌م كه‌مپی نوێی زانكۆی سلێمانی هه‌ردوو سایدی هاتن‌و ڕۆشتن.
- شه‌قامی به‌رده‌م په‌یمانگه‌ی ته‌كنیكی سلێمانی له‌به‌ختیاری.
- شه‌قامی كاوه‌و مه‌جید به‌گ بۆ كه‌مپی كۆنی زانكۆی سلێمانی.
- شه‌قامی قوله‌ڕه‌یسی گرفتی هه‌یه‌و لۆدێكی زۆری تێدایه.
داوا له‌شۆفێران ده‌كه‌ین ئاراسته‌كانیان بگۆڕن‌و به‌و ڕێگایانه‌دا هاتوچۆ نه‌كه‌ن، تاوه‌كو نه‌كه‌ونه لۆد‌و قه‌ره‌باڵغییه‌وه‌و هه‌روه‌ها ئه‌و شۆفێرانه‌ی كه له‌تاسڵوجه‌و ڕاپه‌ڕینه‌وه ده‌یانه‌وێت بێنه ناو سه‌نته‌ری شار، ده‌توانن ڕێگه‌ی گه‌ڕه‌كی زانكۆ – به‌كره‌جۆ به‌كاربهێنن.
به‌هیوای سه‌لامه‌تی بۆ هه‌مووان..