گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

لە سنوری رۆژهەڵات

ڕاپۆرت: داعش هەوڵی دروستكردنی دەوڵەتێكی تر دەدات

2021.12.07 - 11:05
App store icon Play store icon Play store icon
ڕاپۆرت: داعش هەوڵی دروستكردنی دەوڵەتێكی تر دەدات

ناس كورد_

 

رۆژنامەیەكی ئەرجەنتینی بڵاویكردەوە داعشی خۆراسان لەهەوڵی فراوانبووندایە بۆ چەند وڵاتێكی تر و دەیەوێت لەسەر شێوازی دەوڵەتەكەی سوریا لە خۆراسانی دێرین دەسەڵاتێك دروست بكات.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

بەگوێرەی ڕاپۆرتی ئنفۆبای ئەرجەنتینی كە "ناس كورد" وەرگێڕانەكەی بینیوە (7ی تشرینی دووەمی 2021)، ناوەندە ئەمەریكییەكان نیگەرانی ئەوەن لەماوەی 6_12 مانگی تردا داعش هێرش بكەنە سەر ئامانجە ئەمەریكییەكان. 

 

داعشی خوراسان لقێكی چالاكی ئەم ڕێكخراوەن و ناوەكەیان لە ویلایەتی خۆراسانی دێرینەوە هاتووە "زەوی خۆرهەڵاتن" كە لەنێوان چەند وڵاتێكدا هاوبەشە. 

 

لە 2016 ژمارەی چەكدارانی داعشی خوراسان هەڵكشا بۆ 4 هەزار كەس و بەڕای چاودێران یەكێكە لەدڕترین ڕێكخراوە تیرۆریستییەكان.