گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

نوێ

داوایەک لە تەندروستیی جیهانییەوە لەبارەی ڕێگایەکی چارەسەری کۆرۆنا

2021.12.07 - 08:57
App store icon Play store icon Play store icon
داوایەک لە تەندروستیی جیهانییەوە لەبارەی ڕێگایەکی چارەسەری کۆرۆنا

ناس کورد- 

ڕێکخراوی تەندروستیی جیهانی داوا دەکات چیتر پلازمای خوێنی چاکبووانی کۆرۆنا بۆ چارەسەری توشبووانی دیکە بەکارنەهێنرێت و دەڵێت، هیچ بەڵگەیەک نییە کە ئەو ئەو ڕێگایە سودی هەبێت و بەکارهێنانی ئامێری هەناسەی دەستکرد کەم بکاتەوە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

بیرۆکەی گواستنەوەی پلازمای خوێنی چاکبووانی کۆرۆنا بۆ ئەو توشبووانەی بارودۆخیان باش نییە، لەوە سەرچاوەی گرت کە دژە تەنەکانی کۆرۆنا لە لەشی کەسێکەوە دەکرێتە نێو لەشی توشبوویەکی دیکە و وا دەکات کە توشبووەکە بەرگریی دژی ڤایرۆسەکە بەهێز بێت و ماوەیەکیش لە هەرێمی کوردستان بەکاردەهات. 

 

لە داواکارییەکدا، ڕێکخراوی تەندروستیی جیهانی داوای کردووە، ئەو شێوازی چارەسەرە ڕابگیرێت و دەڵێت، "خەرجی و کاتێکی زۆر بەفیڕۆ دەدات." 

 

ئاماژەی بەوەشکردووە، لیژنەیەکی پسپۆڕی نێودەوڵەتی لێکۆڵینەوەیان لەوبارەیەوە کردووە و جەخت لەوە دەکاتەوە کە ئەو ڕێگایە بۆ چارەسەرکردنی توشبووان ڕابگیرێت. 

 

هەر لەو چوارچێوەیەدا لە مانگی ئازاری ئەمساڵدا، لێکۆڵینەوەیەکی ئەمەریکی لەوبارەیەوە بڵاوکرایەوە و تیایدا ئاماژە بەوەکراوە، کە پێناچێت گواستنەوەی پلازما هاوکاری ئەو کەسانە بکات کە نیشانەی سوک یاخود مامناوەندی ڤایرۆسەکەیان هەیە.