گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

نرخی نەوت

نرخی نەوت زیاتر بەرزبووەوە

2021.12.07 - 08:29
App store icon Play store icon Play store icon
نرخی نەوت زیاتر بەرزبووەوە

ناس کورد- 

لەدوای دابەزینە بەرچاوەکەی هەفتەی ڕابردوو، لە ئێستادا نرخی نەوت بەردەوامە لە بەرزبوونەوە و لە ئێستادا لە سەروو 73 دۆلارەوە مامەڵەی پێوەدەکرێت.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

بەگوێرەی ماڵپەڕی "Oil Price"ی تایبەت بە نرخی نەوت، ئەمڕۆ سێشەممە 7ی کانونی یەکەمی 2021، بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت بەرامبەر 73 دۆلار و 60 سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت. 

 

هاوکات بەرمیلێک نەوتی خاوی ئەمەریکی بەرامبەر 70 دۆلار و 14 سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت. 

 

مەترسییەکانی گۆڕاوی نوێی کۆرۆنا کە ناسراوە بە "ئۆمیکرۆن" هەفتەی ڕابردوو نرخی نەوتی بەشێوەیەکی بەرچاو هێنایە خوارەوە.