گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

بەبێ ئەوانە ناتوانی سەردان بکەی

دوو مەرج بۆ ئەو هاووڵاتیانەی هەرێم دانرا کە سەردانی ئێران دەکەن

2021.12.07 - 08:14
App store icon Play store icon Play store icon
دوو مەرج بۆ ئەو هاووڵاتیانەی هەرێم دانرا کە سەردانی ئێران دەکەن

ناس کورد- 

کۆماری ئیسلامیی ئێران بە دوو مەرج ڕێگە بە هاووڵاتیانی هەرێم دەدات سەردانی وڵاتەکە بکەن، ئەویش جگە لە ڤیزا، بوونی کارتی ڤاکسین و ئەنجامی پشکنینی نەرێنی ڤایرۆسی کۆرۆنایە پێکەوە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

لە ئاگادارییەکدا دەروازەی نێودەوڵەتیی باشماخ ڕایگەیاند، "هاووڵاتیان و گەشتیارانی بەڕێز ئاگاداردەکەینەوە بەپێی بڕیارێکی کۆماری ئیسلامی ئێران کە بە ئێمە ڕاگەیاندراوە لە ڕۆژی پێنجشەمەوە ڕێکەوتی ٢٠٢١/١٢/٩ مەرجی ڕێگەدان بە هەر گەشتیارێک و سەردانیکەرێکی عێراقی و هەرێمی کوردستان بۆ ئێران لەگەڵ بوونی ڤیزا هاوکات پێویستە کارتی ڤاکسین و ئەنجامی پشکنینی نەرێنی ڤایرۆسی کۆرۆنای پێکەوە پێبێت و ئەنجامی پشکنینی کۆرۆناکەش لە (٤٨) کاتژمێر تێنەپەڕیبێت." 

 

ئاماژەی بەوەشکردووە، "بۆیە هاووڵاتیان ئاگاداردەکەینەوە کە لەو ڕێکەوتە و ڕۆژانی دواتریش بەبێ کارتی ڤاکسین و ئەنجامی پشکنینی کۆرۆنا سەردانی دەروازەی باشماخ نەکەن بەمەبەستی گەشتکردن بۆ ئێران، بەپێچەوانەوە تەنها بەکارتی ڤاکسین یاخود تەنها پشکنینی کۆرۆنا لەلایەن ئێرانەوە ڕێکاری داخڵ بوونتان بۆ ناگیرێتەبەر و دەگەڕێنرێنەوە."