گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

بافڵ تاڵەبانی مەکتەبی سکرتاریەت و مەکتەبی تەنفیزیی دامەزراوەیەکی هەڵپەسارد

2021.12.06 - 21:26
App store icon Play store icon Play store icon
بافڵ تاڵەبانی مەکتەبی سکرتاریەت و مەکتەبی تەنفیزیی دامەزراوەیەکی هەڵپەسارد

ناس کورد-

بافڵ تاڵەبانی، هاوسەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بڕیاری دا بە سڕکردنی کۆمەڵەی خوێندکاران کە دامەزراوەیەکی حزبییە تاوەکو دەستەیەکی نوێی بۆ دیاری دەکرێت.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

میدیای فەرمیی یەکێتی (6ی کانونی یەکەمی 2021) ئاشکرای کرد، "پاڵپشت بەو دەسەڵاتانەی پێیدراوە، بافڵ جەلال تاڵەبانی بڕیاریدا بە ھەڵپەساردنی مەکتەبی سکرتاریەت و مەکتەبی تەنفیزی کۆمەڵەی خوێندکارانی کوردستان و سەرجەم کار و چالاکییە رێکخراوەییەکانیان تاوەکو ھەڵبژاردن بۆ دەستەیەکی نوێی کۆمەڵەی خوێندکارانی کوردستان دەکرێت کە لەخزمەت داخوازی و خواست و بەدیھێنانی مافی خوێندکارانی کوردستان بن."

 

لە ماوەی ڕابردوودا بافڵ تاڵەبانی دوو جار لەگەڵ نوێنەری خوێندکاراندا کۆبووەتەوە، لە دووەمی کۆبوونەوەدا بڕیاری دا "لە رێگەی تیمی یەکێتی لە حکومەتی ھەرێم کار بۆ گەڕاندنەوەی دەرماڵەی خوێندکاران بکات، بڕیاریشیدا ھەموو داواکاری خوێندکارانی 27 زانکۆ جێبەجێ بکات."

 

بافڵ تاڵەبانی بۆ ماوەی زیاتر لە 12 سەعات لەگەڵ سەرجەم نوێنەری خوێندکارانی زانکۆ و پەیمانگاکانی ١٤ شار و قەزا و ناحیە لە مەکتەبی سیاسی یەکێتی کۆبوەوە و دوای گوێگرتن لە داواکاری ھەموویان، بڕیاریدا سەرجەم داواکارییەکانیان جێبەجێ بکات.

 

یەکێکی تر لە بڕیارەکانی بافڵ تاڵەبانی، بەپێی هەواڵی میدیای فەرمی یەکێتی، دوورخستنەوەی دەستی حزبە لە زانکۆ و پەیمانگاکان، دڵنیایشیدا بە خوێندکاران کە کوالێتی خوێندن بۆ پێگەیاندنی نەوەیەکی ھۆشیار و داھێنەر باشتر بکرێت.