ناس کورد-
ڕاگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتی گشتیی چاودێری و گەشەپێدانی کۆمەڵایەتی لە سلێمانی ئاگاداری خەڵکی دەکاتەوە کە "کەسێک یان چەند کەسێک بەناوی مامەڵە و تەرخانکردنی موچە و هاوکاری کەمئەندامان و چاودێری خێزانی بەڵێنی درۆ بە خەڵکی دەدەن."
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
بەڕێوەبەرایەتییەکە لە ڕوونکردنەوەیەکدا (6ی کانونی یەکەمی 2021) دەڵێت، "له چه‌ند ڕۆژی ڕابردوودا چه‌ند هاووڵاتیه‌ك به‌ڕێگه‌ی جیا جیا ئه‌و زانیارییه‌یان پێداوین كه كه‌سێك یان زیاتر له شاری سلێمانی، به‌ناوی مامه‌ڵه‌و ته‌رخانكردنی مووچه و هاوكاری كه‌مئه‌ندامان‌و چاودێریی خێزان سودی له دۆخی خراپی دارایی خه‌ڵك‌و ساده‌یی هێندێك له هاووڵاتیان وه‌گرتووه‌و به به‌ڵێنی درۆ‌و چه‌واشه پاره له خه‌ڵكی ده‌كێشێته‌وه."
دەشڵێت، "ئێمه ئاگاداری هاووڵاتیان ده‌كه‌ینه‌وه كه بۆ ده‌ستكه‌وتنی زانیاریی یان ڕاییكردنی هه‌رجۆره مامه‌ڵه‌یه‌ك به هیچ جۆرێك فریوی كه‌س نه‌خۆن‌و ڕاسته‌وخۆ په‌یوه‌ندی به فه‌رمانگه‌كانمانه‌وه بكه‌ن‌و له ڕاستی‌و دروستی هه‌ر قسه‌و قسه‌ڵۆكێك بكۆڵنه‌وه، هه‌روه‌ك ئاگاداریشیان ده‌كه‌ینه‌وه كه به‌هیچ جۆرێك له هیچ ڕێگه‌یه‌كه‌وه هیچ جۆره مووچه‌و هاوكارییه‌كی كۆمه‌ڵایه‌تی به‌ناوی چاودێریی خێزان یان كه‌مئه‌ندانه‌وه بۆ ماوه‌ی هەشت ساڵه بۆ هیچ كه‌س نه‌كراوه‌و به‌هۆی قه‌یرانی داراییه‌وه هه‌موو جۆره ته‌رخانكردنێك له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی داراییه‌وه ڕاگیراوه".
"بۆیه هیوادارین هیچ كه‌س فریو نه‌خوات و بۆ هه‌ر زانیارییه‌ك ڕاسته‌وخۆ په‌یوه‌ندی به دیوانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی‌و فه‌رمانگه‌كانی ترمان بكه‌ن له شار‌و شارۆچكه‌كان‌و ئێمه هه‌رده‌م ده‌رگامان له‌سه‌ر پشته بۆ به‌خشینی هه‌ر زانیارییه‌ك به ڕێگه‌ی ڕاسته‌وخۆ یان ته‌له‌فون یان په‌یوه‌ندی ئه‌لیكترۆنی، هه‌روه‌ك داوا له هاووڵاتیانیش ده‌كه‌ین پاره‌ی خۆیان به فیڕۆ نه‌ده‌ن‌و نه‌یكه‌نه ده‌ستی ئه‌و ساخته‌كارانه‌وه ئه‌گه‌ر كه‌سێكیش له‌مباره‌یه‌وه كه‌وتووه‌ته هه‌ڵه‌وه ئه‌وه ده‌توانێت به تۆماركردنی سكاڵا مافی خۆی وه‌رگرێته‌وه‌و زانیاریی له‌باره‌ی ئه‌و كه‌سه‌وه بداته ئێمه‌و ده‌زگا په‌یوه‌ندیداره‌كان تا ڕێكاریی یاسایی به‌رانبه‌ر بگیرێته‌به‌ر."
هاوڵاتیان دەتوانن پەیوەندی بەم ژمارە تەلەفۆنانەوە بکەن
0533230318
0533230322