گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

کوردی تێدایە؟!

بەرپرسێکی پارتی ’’سیناریۆنی بەهێزی’’ پێکهێنانی حکومەتی عێراق ئاشکرا دەکات

2021.12.06 - 20:54
App store icon Play store icon Play store icon
بەرپرسێکی پارتی ’’سیناریۆنی بەهێزی’’ پێکهێنانی حکومەتی عێراق ئاشکرا دەکات

ناس كورد-

جەعفەر ئیمینیکی، ئەندامی مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان جه‌ختی كره‌وه‌ کە "سیناریۆی زۆر به‌هێز ئه‌وه‌یه‌ سه‌دریه‌كان حكومه‌ت پێكبهێنن به‌ به‌شداری كورد و سوننه‌و لایه‌نه‌ براوه‌كان."

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ئیمینیکی لە چاوپێکەوتنێکی لەگەڵ میدیای حزبەکەی (6ی کانونی یەکەمی 2021) ڕایگەیاند، تا ئێستا پێكهاتنی شیعه‌ یه‌كلایی نەبوونەتەوە بۆ ئه‌وه‌ی نزیك بن له‌ پێكهێنانی حكومه‌تی ئاینده‌ له‌ عێراق، ئه‌نجامه‌كانیش په‌سه‌ند نه‌كراون.

 

وتیشی، "ته‌وافوق له‌ عێراق له‌ ڕابردوو وه‌كو دروست به‌ كار نه‌هاتووه‌ بۆیه‌ نه‌توانراوه‌ وه‌كو پێویست هه‌نگاو بنرێت، عێراق دووچاری گه‌نده‌ڵیه‌كی گه‌وره‌ بووه‌ بۆیه‌ ئیراده‌یه‌كی نیشتیمانی به‌هێزی ده‌وێت بۆ ئه‌وه‌ی له‌ ئاینده‌ حكومه‌تێك پێكبێت كه‌ توانای هه‌نگاونانی هه‌بێت."

 

جەعفەر ئیمینیکی جه‌ختی كره‌وه‌ کە "سیناریۆی زۆر به‌هێز ئه‌وه‌یه‌ سه‌دریه‌كان حكومه‌ت پێكبهێنن به‌ به‌شداری كورد و سوننه‌و لایه‌نه‌ براوه‌كان".