گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

چوونە نەخۆشخانە زیاتر دەبێت

دوا لێدوانی تەندروستی جیهانی لەبارەی گۆڕاوە نوێیەكەی كۆرۆنا

2021.12.06 - 20:35
App store icon Play store icon Play store icon
دوا لێدوانی تەندروستی جیهانی لەبارەی گۆڕاوە نوێیەكەی كۆرۆنا

ناس كورد-
ماریا ڤان كیركوف، شارەزای نەخۆشییە كتوپڕەكان لە ڕێكخراوی تەندروستیی جیهانی ڕاگەیاند، پێداروە سەرەتاییەكان ئاماژە بەوە دەكەن بڵاوبوونەوەی جوڵەی كۆرۆنا میانڕەوترە لەنێو توشبووانی گۆڕاوە نوێیەكە "ئۆمیكرۆن".

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ئەم شارەزایە لە لێدوانێكدا كە "ناس كورد" بینیویەتی (6ی كانونی یەكەمی 2021) دەڵێت، توشبووانی كۆرۆنای نوێ توانای بەرگە گرتنیان زیاترە، بەڵام هێشتا ئەمە پێویستی بە پشتڕاستكردنەوە هەیە و چەند هەفتە كاتی پێویستە.


كیكوف جەختی لەوەش كردەوە، تەنانەت ئەگەرچی كاریگەریی نەخۆشییەكەش مامناوەندبێت هێشتا داخڵبوون لە نەخۆشخانە هەر زۆر دەبێت بەهۆی زۆری ژمارەی توشبوونەوە.

 

شارەزایانی تەندروستی ڕایدەگەیەنن، گۆڕاوە تازەكەی كۆرۆنا "ئۆمیكرۆن" هەندێك نیشانەی جیاوازی هەیە و ئەوانەشی بەركەوتەی توشبووانن دەبێت بۆ ماوەی 10 ڕۆژ خۆیان كەرەنتین بكەن.

 

بەگوێرەی ڕاپۆرتی "زە سەنی" بەریتانی كە "ناس كورد" بینیویەتی (4ی كانونی یەكەمی 2021)، شارەزایانی تەندروستی و چاودێرانی ڤایرۆسەكان باس لەوە دەكەن قورسە توشبووی گۆڕاوی ئۆمیكرۆن جیابكرێتەوە لە توشبووانی تری كۆرۆنا چونكە نیشانەكانیان زۆر نزیكە.

 

دەزگا تەندروستییەكانی بەریتانیا لای خۆیانەوە جەخت لەوە دەكەنەوە نیشانە سەرەكییەكانی ئۆمیكرۆن بریتین لە؛ كۆكەی بەردەوام و بەرزبوونەوەی پلەی گەرما و لەدەستدانی هەستی چەشتن و بۆنكردن.