ناس کورد-
مستەفا کازمی، سەرۆکوەزیرانی عێراق ڕایگەیاند، "ئەمڕۆ هێزە ئاسمانییە قارەمانەكانمان هەڵمەتێكی سەركەوتوویان بۆسەر مۆڵگەكانی تیرۆریستانی داعش لە ئەنبار ئەنجام دا، تا ڕیشەكێشكردنیان بەردەوام دەبین".
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
کازمی لە تویتەکەیدا کە بە زمانی کوردیش بڵاویکردووەتەوە (6ی کانونی یەکەمی 2021) دەڵێت، "خەڵكانێك هەن دەیانەوێت بەچەك هەڕەشە لە دەوڵەت بكەن، بەڵام دامەزراوەكانی و گەل بەرەنگاریان دەبنەوە، كەس لەسەروو بڕیاری دەوڵەتەوە نییە و هیچ چەكێكیش لە دەرەوەی كۆنتڕۆڵی ئەو ڕێگەپێدراو نییە."