گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

هێرشبەرەکە دەستگیرکرا

لەسلێمانى هێرشکرایە سەر هاوڵاتییەک و چاوێکى لەدەستدا 

2021.12.06 - 18:42
App store icon Play store icon Play store icon
لەسلێمانى هێرشکرایە سەر هاوڵاتییەک و چاوێکى لەدەستدا 

ناس کورد-



پۆلیسى سلێمانى دەستگیرکردنى تۆمەتبارێکى راگەیاند کە كە بەئۆتۆمبێل دەستی شكاندۆتەوە سەر هاوڵاتییەک و دواتر هێرشیكردووەتە سەری و برینداری كردووە و بەهۆیەوە چاوێکى لەدەستداوە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

بەپێی راگەیەنراوێکى پۆلیس کە دەست "ناس کورد" کەوتووە، لەسەر سكاڵای هاوڵاتییەك و بەبڕیاری دادوەر، لەلایەن هەردوو بنكەی پۆلیسی كوردسات و چوارچرا تۆمەتبارێك دەستگیركرا كە هێرشیكردبووە سەرهاوڵاتییەك و برینداری كردبوو .

 

دەقى راگەیەنراوەکە:

 

لەسەر سكاڵای هاوڵاتییەك و بەبڕیاری بەڕێز دادوەر، لەلایەن هەردوو بنكەی پۆلیسی كوردسات و چوارچرا تۆمەتبارێك دەستگیركرا كە هێرشیكردبووە سەرهاوڵاتییەك و برینداری كردبوو .

 

دوای ئەوەی هاوڵاتییەك سكاڵای یاسایی لەبنكەی پۆلیسی كوردسات لەدژی تۆمەتبارێكی نەناسراو تۆمار كرد كە بەئۆتۆمبێل دەستی شكاندۆتەوە بەسەریداو دواتر هێرشیكردۆتە سەری و برینداری كردووەو هەڵاتووە، بەڕێز بەرێوەبەری پۆلیسی پارێزگای سلێمانی هەردوو بنكەی پۆلیسی كوردسات و چوارچرای ڕاسپارد كە بەدواداچوونی تەواو بكەن بۆ دۆزینەوەو دەستگیركردنی تۆمەتباری هەڵاتوو كە بەپێی ڕاپۆرتی پزیشكیی سكاڵاكار بەهۆی ئەو هێرشەوە چاوێكی لەدەستداوە.

 

پۆلیس لێكۆڵینەوەكانی دەستپێكردوو دوای وەرگرتنی بڕیاری بەڕێز دادوەر توانرا تۆمەتبار بدۆزرێتەوەو دەستگیربكرێت و دەستیشبگیرێت بەسەر ئۆتۆمبێلەكەیەدا.

 

لەئێستادا تۆمەتبار (س ، ڕ ، م ) بەبڕیاری بەڕێز دادوەر ڕاگیراوەو دانی ناوە بەتاوانەكەیدا.

 

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی – ڕاگەیاندن و پەیوەندییەكان

May be an image of 1 person, standing and indoorMay be an image of car and road