گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

فەرمانێک لە سەرۆکى هەرێمی کوردستانەوە

2021.12.06 - 17:50
App store icon Play store icon Play store icon
فەرمانێک لە سەرۆکى هەرێمی کوردستانەوە

ناس کورد-

نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکى هەرێمی کوردستان لە کۆبوونەوەی لەگەڵ فەرماندە سەربازییەکان جەختی لەوە کردووەتەوە، بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى هێرشەکانی داعش و تێكشكاندنيان، ده‌بێ ئه‌وپه‌ڕى هاريكارى و هاوئاهه‌نگيى سه‌ربازيى تۆكمه‌ له‌نێوان پێشمه‌رگه‌ و سوپاى عێراقدا هه‌بێت و بۆشايى و كه‌لێنى ئه‌منيى نێوانيان پڕ بكه‌نه‌وه، بۆ ئەوەی پێكه‌وه‌ رووبه‌ڕووى داعش ببنه‌وه‌ كه‌ هه‌ڕه‌شه‌ له‌ ئارامى و سه‌قامگيريى ته‌واوى وڵات ده‌كات.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   


ئەمڕۆ دووشەممە، 6ی کانونی یەکەمی 2021، نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان لەگەڵ فەرماندە سەربازییەکانی هێزی پێشمەرگە کۆبووەوە، بەپێی ڕاگەیەنراوی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان، نێچیرڤان بارزانی فەرمانی داوە، بۆ دۆخى هه‌نووكه‌يى، به‌ هاوئاهه‌نگى له‌گه‌ڵ حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان و لايه‌نه‌ په‌يوه‌ندیداره‌كان به‌په‌له‌ پێداويستييه‌ خێراكان، "بۆ داهاتووش پێداويستييه‌كانى ديكه‌ى پێشمه‌رگه‌ دابين بكرێن و فه‌رمانده‌ و لايه‌نه‌ په‌يوه‌نداره‌كانى راسپارد بەخێرايى دۆخى به‌ره‌كان و خاڵه‌كانى رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ له‌گه‌ڵ تيرۆریستان رێكبخرێنه‌وه‌ و كه‌موكوڕى و كه‌لێنه‌كان پڕ بكرێنه‌وه‌، له‌ سه‌رتاسه‌رى ميحوه‌ره‌كانيش ئه‌وپه‌ڕى هاريكارى و هه‌ماهه‌نگى له‌نێوان پێشمه‌رگه‌دا هه‌بێت".

me_ga.php?id=4805

دەقی ڕاگەیەنراوی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان:

سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى جه‌ختى له‌وه‌ كرده‌وه‌ كه‌ بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى تيرۆرستانى داعش و تێكشكاندنيان، ده‌بێ ئه‌وپه‌ڕى هاريكارى و هه‌ماهه‌نگيى سه‌ربازيى تۆكمه‌ له‌نێوان پێشمه‌رگه‌ و سوپاى عيراقدا هه‌بێت و بۆشايى و كه‌لێنى ئه‌منيى نێوانيان پڕ بكه‌نه‌وه تاكوو پێكه‌وه‌ ڕووبه‌ڕووى داعشى دوژمنى هاوبه‌شمان ببينه‌وه‌ كه‌ هه‌ڕه‌شه‌ له‌ ئارامى و سه‌قامگيريى ته‌واوى وڵات ده‌كات.

پاشنيوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ 2021/12/6 به‌ڕێز نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان و و فه‌رمانده‌ى گشتيى هێزى پێشمه‌رگه‌ له سه‌رۆكايه‌تيى هه‌رێمى كوردستان سه‌رپه‌رشتيى كۆبوونه‌وه‌يه‌كى سه‌ربازى كرد كه‌ تيايدا به‌ڕێزان جێگرانى سه‌رۆك، وه‌زيرانى پێشمه‌رگه‌ و ناوخۆ، فه‌رمانده‌ى يه‌كه‌كانى حه‌فتا و هه‌شتا و فه‌رمانده‌ باڵاكانى پێشمه‌رگه‌ و به‌رپرسى ميحوه‌ره‌كان به‌ درێژاييى به‌ره‌كانى ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ له‌گه‌ڵ تيرۆرستانى داعشدا، به‌شدار بوون.

له‌ سه‌ره‌تاى كۆبوونه‌وه‌كه‌دا يادى شه‌هيدانى ئه‌م دواييه‌ى به‌رگرى له‌ كوردستان كرايه‌وه‌ كه‌ له‌ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى تيرۆرستاندا گيانيان به‌خشى و به‌ڕێز سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان پرسه‌ و سه‌ره‌خۆشى ئاراسته‌ى خانه‌واده‌ و كه‌سوكارى سه‌ربه‌رزى شه‌هيدان كرد و هاوخه‌مى له‌گه‌ڵياندا ده‌ربڕى، هه‌روه‌ها هيواى زووچاكبوونه‌وه‌ى بۆ برينداران خواست.

له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا بارو‌دۆخى سه‌ربازى و به‌ره‌كانى به‌رگرى له‌ هه‌رێمى كوردستان هه‌ڵسه‌نگێران و تيايدا به‌ڕێزان فه‌رمانده‌ى ميحوه‌ره‌كان پوخته‌يه‌كيان ده‌رباره‌ى دوايين پێشهاته‌كانى به‌ره‌كان و پێداويستييه‌كانيان خسته‌ڕوو، هه‌روه‌ها به‌ڕێز وه‌ز‌يرى پێشمه‌رگه‌ش باسى له‌ پلان و ورده‌كاريى هه‌نگاوه‌كانى وه‌زاره‌ت بۆ چۆنيه‌تيى به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى تيرۆرستان و پێداويستييه‌ سه‌ربازييه‌كان كرد.

له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا دووپات كرايه‌وه‌ تيرۆرستان سوود له‌و بۆشايى و كه‌لێنه‌ وه‌رده‌گرن كه‌ له‌ ناوچه‌كانى نێوان پێشمه‌رگه‌ و هێزه‌كانى سوپاى عيراقدا هه‌يه‌ و تيرۆستان بۆ هێرش و په‌لاماردان ده‌يقۆزنه‌وه‌ و لێيانه‌وه‌ دزه‌ ده‌كه‌ن تا له‌و سنووره‌ په‌لامارى پێشمه‌رگه‌ و خه‌ڵكى سڤيلى ناوچه‌كه‌ بده‌ن.

سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى فه‌رمانى دا كه‌ بۆ دۆخى هه‌نووكه‌يى، به‌ هه‌ماهه‌نگى له‌گه‌ڵ حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان و لايه‌نه‌ په‌يوه‌نداره‌كان به‌په‌له‌ پێداويستييه‌ خێراكان، بۆ داهاتووش پێداويستييه‌كانى ديكه‌ى پێشمه‌رگه‌ دابين بكرێن و فه‌رمانده‌ و لايه‌نه‌ په‌يوه‌نداره‌كانى ڕاسپارد به‌ خێرايى دۆخى به‌ره‌كان و خاڵه‌كانى ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ له‌گه‌ڵ تيرۆرستان ڕێكبخرێنه‌وه‌ و كه‌موكوڕى و كه‌لێنه‌كان پڕ بكرێنه‌وه‌، له‌ سه‌رتاسه‌رى ميحوه‌ره‌كانيش ئه‌وپه‌ڕى هاريكارى و هه‌ماهه‌نگى له‌نێوان پێشمه‌رگه‌دا هه‌بێت.

به‌ڕێز سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان ئه‌وپه‌ڕى سوپاس و پێزانين و ده‌ستخۆشى پێشكه‌ش به‌ پێشمه‌رگه‌ قاره‌مانه‌كانى كوردستان كرد كه‌ به‌ خوێن و گيان به‌رگرى له‌ هه‌رێمى كوردستان و ده‌سكه‌وته‌كانى ده‌كه‌ن و قاره‌مانانه‌ ڕووبه‌ڕووى دژومێنكى دڕنده‌ ده‌بنه‌وه‌، جه‌ختيشى له‌وه‌ كرده‌وه‌ كه‌ به‌ خۆڕاگرى و به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى پێشمه‌رگه‌، دوژمن ده‌به‌زێت و له‌ناوده‌چێت.

به‌ڕێزيان هه‌روه‌ها خه‌ڵكى كوردستانى دڵنيا كرده‌وه‌ كه‌ پێشمه‌رگه‌ به‌ هه‌موو توانايه‌ك به‌رگرييان لێده‌كات و سه‌رۆكايه‌تى و حكوومه‌ت و هه‌موو لايه‌نه‌ په‌يوه‌نداره‌كانى هه‌رێمى كوردستانيش، هه‌موو هاوكارى و پشتگيرييه‌كى پێويست بۆ سه‌ركه‌وتنى پێشمه‌رگه‌ دابين ده‌كه‌ن.