گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

بۆچی ئاشتی هەورامی لە لیستى کاندیدەکاندا نەبوو؟

2019.07.09 - 17:43
App store icon Play store icon Play store icon
بۆچی ئاشتی هەورامی لە لیستى کاندیدەکاندا نەبوو؟

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

ناس کورد- بەپێی زانیارییەکانى ناس کورد، مەسرور بارزانی ئاشتی هەورامی لە لیستى کاندیدەکان بۆ کابینەى نۆیەمی حکومەتى هەرێم دەرهێناوە و بڕیارە کەسێکى تر لە شوێنەکەى دابنرێت. . ناس کورد لە چەند سەرچاوەیەکی ئاگادارەوە زانیویەتی، ئاشتی هەورامی لە کاندیدبوون دورخراوەتەوە و بە دڵنیاییەوە جارێکی تر نابێتەوە بە وەزیر، ئەگەرنا وەزارەتى سامانە سروشتییەکان وەک وەزارەتێکى سەربەخۆ دەمێنێتەوە و کەسێکى تر دەکرێتە وەزیری وەزارەتەکە. . ئەو سەرچاوانە ئاماژەیان بەوەشکرد، مەسرور بارزانی کەسێکى تری دیاریکردووە بەڵام لەئێستادا نایەوێت ئەو بابەتە بورژێنێت و لە ماوەى داهاتوودا کاندیدەکەى ئاشکرا دەکات. . هەرچەندە پێشتر لە میدیاکانەوە باس لەوە دەکرا کە ئاشتی هەورامی جارێکى تر کاندید دەکرێتەوە بۆ پۆستى وەزیری سامانە سروشتییەکان، بەڵام دوێنێ، 8ی تەموزی 2019، لیستى کاندیدەکان بۆ کابینەى نۆیەمی حکومەت پێشکەشی پەرلەمان کرا و تەنها پۆستى وەزیری سامانە سروشتییەکان بە بەتاڵی مابووەوە.