گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

هەڵاوسانی نرخ گەیشتوەتە 72%

ئیبراهیم ڕەیسی: كورتهێنانێكی ترسناكمان هەیە

2021.12.06 - 17:36
App store icon Play store icon Play store icon
ئیبراهیم ڕەیسی: كورتهێنانێكی ترسناكمان هەیە

ناس كورد_

سەرۆك كۆماری ئێران دانی نا بەوەی كورتهێنانێكی ترسناكیان لە بودجەدا هەیە و ئەگەر تا كۆتایی ساڵ چارەسەر نەكرێت ئەوە دووچاری گرفتی گەورە دەبنەوە. 

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ئیبراهیم ڕەئیسی لە سێیەم دیمانەی تەلەفزیۆنیدا بەبۆنەی تێپەڕبوونی 100 رۆژ بەسەر دەستبەكاربوونی، باسی لەوەشكرد ئێران بەوپەڕی تواناوە لە گفتوگۆكانی بەرناكەی ناوكی بەشدارە، بەڵام هیچ پێشبینییەكی لەبارەی ئاكامەكانییەوە نەخستەڕوو. 

 

رەیسی باسی لەوەشكرد سەرباری كورتهێنانی زۆر هێشتا هاوردەكردنی كەرەستە سەرەكییەكانی پێویستی خەڵك زۆر باشن و حكومەت هەوڵی كۆنترۆڵكردنی هەڵاوسان دەدات. 

 

لێدوانەكانی ڕەیسی لە كاتێكدایە كە ئامارە فەرمییەكانی ئێران ئەوە ئاشكرا دەكەن بەرزبوونەوەی كاڵاكانی خواردن گەیشتوەتە 72% ی نرخی جاران.