ناس کورد-
لە ڕووداوێکدا لە شاری هەولێر کەسێک بە چەقۆ دایکێک و دوو کوڕی بریندار کرد و یەکێک لە کوڕەکان کە چەقۆ بەر سەری کەوتووە گیانی لەدەستدا.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
لە ڕاگەیەنراوێکدا بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی هەولێر (دووشەممە 6ی کانونی یەکەمی 2021) ڕایگەیاند، " ئاگادار کراینەوە کەو تۆمەتبارێک لەگەڵ دایکێک و دوو کوڕ بە ناوەکانی (ز. ش. ش) و (م. ی. م) (س. ی. م) بووەتە دەمەقاڵەیان و لە ئەنجامدا تۆمەتبارەکە هەرسێکیانی بە چەقۆ زامدار کردووە، یەکێک لە کوڕەکان بە ناوی (س. ی. م) چەقۆ بەر سەری کەوتووە و گیانی لە دەستداوە."
ئاماژەی بەوەشکردووە، "هێزەکانمان دەستبەجێ دەستیان بە ڵێکۆڵینەوە کرد و بە هەماهەنگی لەگەڵ بنکەی ئاسایشی شاوێس، توانییان لە ماوەی کەمتر لە (15 کاتژمێر)دا تۆمەتبارەکە لە شارۆچکەی ڕانیەوە بهێننەوە شاری هەولێر و دەستگیری بکەن."
ئەوەشی خستووەتەڕوو، "پەڕاوی لێکۆڵینەوە بۆ ئەم ڕووداوە کرایەوە و تۆمەتبارەکەش بە بڕیاری دادوەر و بەپێی ماددە (413) لە یاسای سزادان، ڕاگیرا."