گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیارى زیاتر

هێزە چەکدارەکانى عێراق: هەماهەنگى باڵامان هەیە لەگەڵ پێشمەرگە

2021.12.06 - 15:02
App store icon Play store icon Play store icon
هێزە چەکدارەکانى عێراق: هەماهەنگى باڵامان هەیە لەگەڵ پێشمەرگە

ناس کورد-

وتەبێژى فەرماندەى گشتى هێزە چەکدارەکانى عێراق رایگەیاند، هەماهەنگى باڵایان هەیە لەگەڵ پێشمەرگە و بەدەستى ئاسنین لەهەر هەوڵێک دەدەن کە ببێتە هۆى ناسەقامگیریی.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

یەحیا رەسوڵ (دووشەممە 6ی کانونی یەکەمی 2021) بە ئاژانسى فەرمى عێراقى راگەیاند "هێزە ئەمنییەکان بەدەستى ئاسنین لەهەر کەسێک دەدەن کە بیەوێت زیان بە ئاسایشى هاوڵاتییان بگەیەنێت".  

  

وتیشى "هەماهەنگى باڵامان لەگەڵ پێشمەرگە هەیە بۆ دابینکردنى ئاسایشى ناوچەکانى نێوان هەردوولا و رێگرى لەهەر دزەکردنێکى چەکدارانى داعش".