گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاریی

دەنگۆی ’’بەکارهێنانی مادەی هۆشبەر لە پەرلەمانی وڵاتێک’’ هەرای ناوەتەوە

2021.12.06 - 13:46
App store icon Play store icon Play store icon
دەنگۆی ’’بەکارهێنانی مادەی هۆشبەر لە پەرلەمانی وڵاتێک’’ هەرای ناوەتەوە

ناس کورد- 

 

بڵاوبوونەوەی هەواڵی بەکار‌هێنانی مادەی هۆشبەر لە نێو "توالێتەکان"ی پەرلەمانی بەڕیتانیا بووەتە جێی مشتومڕ لەو وڵاتە و سەرۆکی پەرلەمانیش دەڵێت، ئەو بابەتە جێگەی نیگەرانییە و لێکۆڵینەوە جدی لەبارەوە دەکەن.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ڕۆژنامەی "سەندەی تایمز"ی بەڕیتانی هەواڵێکی بڵاوکردووەتەوە کە گوایە لە کۆی 12 توالێتی ناو پەرلەمانی بەڕیتانیا لە 11یاندا پاشماوەی مادەی هۆشبەر دۆزراوەتەوە. 

 

لەوبارەیەوە لیندسی هویل، سەرۆکی پەرلەمانی ئەو وڵاتە ڕایگەیاندووە، "بڵاوبوونەوەی ئەو هەواڵە زۆر جێگەی نیگەرانییە و ئەو دۆسیەیە دەدەمە پۆلیس تا لێکۆڵینەوە بکات و چاوەڕوانی لێکۆڵینەوەی یاسایی دەکەم." 

 

ئەم دەنگۆیانە لە کاتێکدا دێن کە حکومەتی بەڕیتانیا سەرقاڵی ئەوەیە پڕۆژە یاسایەکی 700 ملیۆن پاوەندی بباتە پەرلەمان بۆ چارەسەرکردنی ئەو کێشانەی بەهۆی بەکارهێنانی ماددەی هۆشبەرەوە دروست دەبن و پرۆژە یاساکە زیاتر جەخت دەکاتەوە لەسەر چاککردنەوە و باشترکردنی ئەو کەسانەی کە ئاڵوودەبوون. 

 

لە بەریتانیا زۆرترین سزای یاسایی بۆ خاوەنداریکردن لە ماددە هۆشبەرەکان و هاندەرە نایاساییەکانی جۆری یەک، بە کۆکیشەوە، حەوت ساڵ زیندانی و غەرامەیەکی دارایی نادیارە. زۆرترین ڕستە بۆ دابەشکەرانی ئەو ماددانە هەمو زیندانی هەتاهەتایی و هەمو سزای دارایی بێسنوورە

 

بەگوێرەی دوایین ئامارەکانی ساڵی 2020، لە بەڕیتانیا، لە هەر 11 کەسێکی پێگەیشتوو (16 بۆ 59 ساڵان) یەکێکیان مادەی هۆشبەر بەکاردەهێنێت.