ناس کورد-
شانەى میدیاى ئەمنى سەر بە سوپاى عێراق رایگەیاند، هێزە ئەمنییە هاوبەشەکان کاردەکەن لەسەر گەڕاندنەوەى دانیشتوانى گوندى لهێبان سەر بە ناحیەى سەرگەڕان لە باکورى پارێزگاى کەرکوک بۆ سەر ماڵەکانیان، دواى ئەوەى لەلایەن داعشەوە روبەڕووى هەڕەشە بوونەتەوە.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
بەپێی راگەیەنراوێکى شانەى میدیاى ئەمنى (6كانونى یەکەمى 2021) کە دەست "ناس کورد" کەوتووە، ناوچەکە لەلایەن هێزەکانى فیرقەى 14 ى سوپاى عێراق و هێزێکى میحوەرى پێنجى پێشمەرگەوە دەپارێزرێت.
هەروەها ئەو هەواڵانەى رەتکردووەتەوە کە باس لە سوتاندنى بەشێک لەماڵەکانى ئەو گوندە دەکەن لەلایەن چەکدارانى داعشەوە.