گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیارى زیاتر

جەمال كۆچەر: حكومەتی كازمی لە ساڵێكدا 10 ملیار دۆلاری بۆ یەدەگ زیادكرد

2021.12.06 - 13:00
App store icon Play store icon Play store icon
جەمال كۆچەر: حكومەتی كازمی لە ساڵێكدا 10 ملیار دۆلاری بۆ یەدەگ زیادكرد

ناس کورد-

 

ئەندامێکى لیژنەى دارایی لەخولى پێشووى پەرلەمانى عێراق رایگەیاند، حکومەتى مستەفا کازمى سەرۆک وەزیران لەماوەى کەمتر لەساڵێکدا توانیویەتى یەدەگى دراوى بیانى بەبڕى نزیکەى 10 ملیار دۆلار زیاد بکات، لەکاتێکدا خەزێنەى وڵات نیمچە خاڵى بووە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

جەمال کۆچەر  (6كانونى یەکەمى 2021) بە ئاژانسى فەرمى عێراقى راگەیاند، حکومەت بەدەست قەیرانى داراییەوە دەیناڵاند، بەڵام ماوەى چوار مانگە بەرەو دەربازبوون هەنگاو دەنێت، بەڵام ئەوەش ماناى ئەوە نییە کە خەزێنەى دەوڵەت پڕە و دۆخى ئابورى بەتەواوى باش بووە، بەهۆى چەند هۆکارێکى جیاجیاوە.

    

وتیشى "لەبودجەى 2022 عێراق قۆناغى کورتهێنانى گەورە تێدەپەڕێنێت".  

  

بەوتەى جەمال کۆچەر، لەئێستادا گرفتى کەمى یەدەگى دراوى بیانى چارەسەر بووە دواى ئەوەى حکومەتى ئێستا بەبڕى نزیکەى 10 ملیار دۆلارى زیادیکرد، ئەوەى ئێستا ماوەتەوە تەنها قەرزى هەندێک لە بانکەکانە کە دەبێت چارەسەر بکرێت.