گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

نێردراوێكی ناردووەتە بەغدا

بارزانی ’’دوو كاندیدی هەیە’’ بۆ سەرۆكایەتی عێراق

2021.12.06 - 12:32
App store icon Play store icon Play store icon
بارزانی ’’دوو كاندیدی هەیە’’ بۆ سەرۆكایەتی عێراق

ناس كورد_

رۆژنامەی ئەلعەرەبی چاپی لەندەن بڵاوی كردەوە مەسعود بارزانی سەرۆكی پارتی لە هەوڵدایە یان هوشیار زێباری خاڵی كە وەزیری پێشووتری دەرەوە و دارایی بووە یان فوئاد حسێنی سەرۆكی دیوانی پێشووی و وەزیری دەرەوەی ئێستا بكاتە سەرۆك كۆماری عێراق.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ڕاپۆرتێكی رۆژنامەكە (6ی كانونی یەكەمی 2021) كە "ناس كورد" بینیویەتی باس لەوە دەكات، زێباری گرفتی هەیە چونكە لە كۆتاییەكانی 2016 لە پەرلەمانی عێراق بە تۆمەتی گەندەڵی متمانەی لێوەرگیرایەوە، لەكاتێكدا پارتی ئەمەی بە تەسفیەی سیاسی لەقەڵەم دا. 

 

ئەلعەرەب باس لەوەش دەكات بارزانی هەوڵ دەدات كەڵك لە كێشە ناوخۆییەكانی یەكێتی وەرگرێت، بۆ ئەوەی خۆی سەرۆك كۆماری داهاتووی عێراق دابنێت لە كاتێكدا پێشتر ئەم پۆستە پشك و بەركەوتەی یەكێتی بووە لە بەشی كورد. 

 

هەروەها باس لەوەش دەكات نوێنەرێك بەناوی بارزانییەوە (حەمید دەربەندی) چووەتە بەغدا بۆ پێشكەشكردنی لیستی كاندیدەكان، بەر لەوەی ڕاوێژی لەسەر بكرێت، بەڵام بەگوتەی ئەلعەرەب "هێشتا چانسی بەرهەم ساڵح بەهێزە چونكە كاندیدە سەربەخۆكان پاڵپشتی دەبن"، هەروەها باسی لەوەكردووە پەیوەندی لەگەڵ سەدرییەكان باشە.