گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاریی

ئەردۆغان: هەوڵدرا پیلانەکان لە عێراق و سوریا لەسەر تورکیاش تاقیبکرێنەوە

2021.12.06 - 11:39
App store icon Play store icon Play store icon
ئەردۆغان: هەوڵدرا پیلانەکان لە عێراق و سوریا لەسەر تورکیاش تاقیبکرێنەوە

ناس کورد-



سەرۆک کۆماری تورکیا رایگەیاند، هەوڵدرا ئەو پیلانانەی لە عێراق و سووریا و زۆر شوێنی دیکە ئەنجامدراون لەسەر تورکیاش تاقیبکرێنەوە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

رەجەب تەیب ئەردۆغان لەسەردانێکیدا بۆ شاری سێرت وتى"ئاگاداری ئەو گەمانەن کە بۆ پارچەپارچەکردنی یەکێتی گەل و حکوومەتی تورکیا خراونەتەگەڕ"، ئەوەش بەپێی ئاژانسى فەرمى تورکیا.

 

وتیشى " تورکیا یەک گەل، یەک ئاڵا، یەک نیشتیمان و یەک دەوڵەتە، ئێمە هەموو ئەم سیناریۆیانە تێکدەشکێنین. هیچ هەلێک نادەینە ئەو کەسانەی کە دەیانەوێت ئەو ئاستەی تورکیا لە رووی دیموکراسی، ماف، ئازادی و گەشەپێدانی ئابوورییەوە پێیگەیشتووە، لەناوببەن و دووبارە ئێمە بخەنە ناو گێژاوی ململانێی ناوخۆیی".

 

ئەردۆغان دەشڵێت "هەوڵدرا ئەو پیلانانەی ئێستا لە سووریا، عێراق، لیبیا و سوودان ئەنجامدراون لە تورکیاش تاقیبکرێنەوە، بەڵام توانیمان سەربەرزانە لە هەموو ئەو پیلانانە پوچەڵ بکەینەوە. لە ئێستاشدا لە بواری ئابووریدا هەمان خەبات دەکەین".