گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیاریی زیاتر

پێشبینیی کەشناسی بۆ شەپۆلێکی بەفر و باران

2021.12.06 - 11:29
App store icon Play store icon Play store icon
پێشبینیی کەشناسی بۆ شەپۆلێکی بەفر و باران

ناس کورد- 

 

کەشناسێکی هەرێم ڕایگەیاند، ڕۆژی چوارشەممە هەرێمی کوردستان دەکەوێتە ژێر کاریگەری  شەپۆلێکی بارانبارین و بەفر باریندا لە ناوچە شاخاویەکاندا.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

لە ڕاگەیەنراوێکدا ئاراس جەبار، شارەزای کەشناسی ڕایگەیاند، "ئاسمانی ھەرێم بە زۆری لەنێوان ساماڵ و پەڵە ھەوری بەرزدا دەبێت لەکاتەکانی شەودا دەگۆرێت بۆ نیمچە ھەور، بەرزترین پلەکانی گەرما بەرێژەی ١ تا ٣ پلەی سیلیزی دیکە بەرزدەبنەوە و بەم شێوەیە دەبێت لەسەنتەری پارێزگاکانی ھەرێم ( سلێمانی ١٨ پلە، ھەولێر ٢٠ پلە، دھۆک ١٩ پلە، ھەڵەبجە ١٩ پلە، کەرکوک ٢٢ پلە) لەناوچەکانی گەرمیان لە نێوان ٢٣ بۆ ٢٤ پلە دەبێت لە سنوری ئیدارەی راپەرین لەنێوان ١٨ بۆ ١٩ پلە دەبێت، خێرایی با ئاسایی دەبێت لە ئاراستەی باکوری رۆژھەڵاتەوە بەخێرای ٥ تا ١٥کم/س ." 

 

ئاماژەی بەوەشکردووە، "دوانیوەرۆی دوو سبەی چوارشەمە 8ی کانونی یەکەمی 2021، ناوچەکانمان دەکەوێتەوە ژێر کاریگەری نزمەپاڵەپەستۆیەکی دەریای ناوەراست کە خۆی لە زیادبوونی خێرایی با و شەپۆلێکی بارانبارین و بەفر باریندا لە ناوچە شاخاویەکاندا دەبینێتەوە."