گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

دەربارەی دەرماڵە چی وتووە؟

بڕیارەکانی بافڵ تاڵەبانی بۆ خوێندکاران ئاشکرا کران

2021.12.06 - 10:37
App store icon Play store icon Play store icon
بڕیارەکانی بافڵ تاڵەبانی بۆ خوێندکاران ئاشکرا کران

ناس کورد- 

مدیای یەکێتی بڵاویکردەوە، بافڵ تاڵەبانی بڕیاری دا لە رێگەی تیمی یەکێتی لە حکومەتی ھەرێم کار بۆ گەڕاندنەوەی دەرماڵەی خوێندکاران بکات، دەشڵێت، هاوسەرۆکی یەکێتی بڕیاری دا سەرجەم داواکاری خوێندکارانی زانکۆ جێبەجێ بکات.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

بافڵ تاڵەبانی، هاوسەرۆکی یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان زیاتر لە 12 سەعات لەگەڵ سەرجەم نوێنەری خوێندکارانی زانکۆ و پەیمانگاکانی 14 شار و قەزا و ناحیەکانی سنوری پارێزگای سلێمانی لە مەکتەبی سیاسی یەکێتی کۆبوەوە. 

 

بەگوێرەی میدیای فەرمیی یەکێتی، دوای گوێگرتن لە داواکاریی خوێندکاران، هاوسەرۆکی یەکێتی بڕیاریدا سەرجەم داواکارییەکانیان جێبەجێ بکات. 

 

میدیای یەکێتی (دووشەممە 6ی کانونی یەکەمی 2021) بڵاویکردووەتەوە، "بافڵ جەلال تاڵەبانی بڕیاری دا لە رێگەی تیمی یەکێتی لە حکومەتی ھەرێم کار بۆ گەڕاندنەوەی دەرماڵەی خوێندکاران بکات." 

 

ئاماژەی بەوەشکردووە، "هەروەها بڕیاریشی دا بێ بەرامبەر پاس بۆ گواستنەوەی خوێندکارانی دەرەوەی شار و بەشەناوخۆییەکان دابین بکات، جگە لەوەی سەرجەم خزمەتگوزارییەکانی بەشەناوخۆییەکان بە ئینتەرنێتیشەوە بۆ خوێندکاران دابین بکات. 

 

بەگوێرەی میدیای یەکێتی، یەکێکی تر لە بڕیارەکانی بافڵ تاڵەبانی دوورخستنەوەی دەستی حزبە لە زانکۆ و پەیمانگاکان، دڵنیایشی داوە بە خوێندکاران کە کوالێتی خوێندن بۆ پێگەیاندنی نەوەیەکی ھۆشیار و داھێنەر باشتر بکرێت.

 

ئەوەش لەکاتێکدایە، بەیانی ئەمڕۆ دووشەممە جارێکیتری خوێندکاران لە سلێمانی ڕژانەوە سەر شەقام و دەستیان بە دەربڕینی ناڕەزایی کردەوە.