گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

ژمارەی قوربانیان ئاشکرا کران

ژمارەی قوربانیانی شەوی ڕابردووی پێشمەرگە بەرزبووەوە

2021.12.06 - 09:05
App store icon Play store icon Play store icon
ژمارەی قوربانیانی شەوی ڕابردووی پێشمەرگە بەرزبووەوە

ناس کورد- 

بەرپرسی ڕاگەیاندنی فەوزی 3ی دوبزی ڕایگەیاند، لە هێرشەکەی شەوی ڕابردوو داعش بۆسەر فەوجەکەیان چوار پێشمەرگە شەهید بوون و دوو پێشمەرگەی دیکەش برینداربوون.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

لە ڕاگەیەنراوێکدا کە وێنەیەکی دەست "ناس کورد" کەوتووە زێوەر مام ئەحمەد، بەرپرسی ڕاگەیاندنی فەوجی 3ی دوبز (دووشەممە 6ی کانونی یەکەمی 2021) ڕایگەیاند، " لە هێرشەکەی ئەمشەوی تیرورستانی داعش لە کەلی قەرەساڵم کە هێرشیان کردە سەر فەوجەکەمان بەداخەوە چوار پێشمەرگە شەهید بوو." 

 

ئاماژەی بەوەشکردووە، "شەهیدەکان بریتین لە نەقیب مەسعود تەڵعەت،  هەژار جەلال، نەهرۆ ناجی و رێکان تۆفیق، هەروەها دوو پێشمەرگەی دیکەش برینداربوون."