گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

نرخی نەوت

نرخی نەوت گۆڕانکاری بەسەردا هات

2021.12.06 - 08:39
App store icon Play store icon Play store icon
نرخی نەوت گۆڕانکاری بەسەردا هات

ناس کورد- 

لەدوای دابەزینە بەرچاوەکەی هەفتەی ڕابردوو بەیانی ئەمڕۆ نرخی نەوت بەرزبوونەوەیەکی تۆمارکرد و لەسەروو 71 دۆلارەوە مامەڵەی پێوەدەکرێت. 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

 

بەگوێرەی ماڵپەڕی "Oil Price"ی تایبەت بە نرخی نەوت، ئەمڕۆ دووشەممە 6ی کانونی یەکەمی 2021، بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت بەرامبەر 71 دۆلار و 36 سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت و 2% نرخەکەی بەرزبووەتەوە. 

 

هاوکات بەرمیلێک نەوتی خاوی ئەمەریکی بەرامبەر 67 دۆلار و 77 سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت. 

 

مەترسییەکانی گۆڕاوی نوێی کۆرۆنا کە ناسراوە بە "ئۆمیکرۆن" هەفتەی ڕابردوو نرخی نەوتی بەشێوەیەکی بەرچاو هێنایە خوارەوە.