گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاریی

کۆبوونەوەى ’’یەکلاکەرەوە’’ بۆ بەستنەوەى عێراق و ئەوروپا بەهێڵى شەمەندەفەر ئەنجام دەدرێت

2021.12.05 - 20:12
App store icon Play store icon Play store icon
کۆبوونەوەى ’’یەکلاکەرەوە’’ بۆ بەستنەوەى عێراق و ئەوروپا بەهێڵى شەمەندەفەر ئەنجام دەدرێت

ناس کورد-

 

کۆمپانیاى گشتى هێڵى شەمەندەفەرى عێراق رایگەیاند، کۆتایی ئەم مانگە کۆبوونەوەیەکى یەکلاکەرەوە ئەنجام دەدرێت بۆ دیاریکردنى خاڵى بەستنەوەى هێڵى شەمەندەفەر لەگەڵ تورکیا بەئامانجى بەستنەوەى عێراق بەئەوروپاوە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

تالب جەواد حوسەینى بەڕێوەبەرى گشتى کۆمپانیاى هێڵى شەمەندەفەرى عێراق (5 كانونى یەکەمى 2021) بەئاژانسى فەرمى عێراقى راگەیاند، هەماهەنگى باڵایان لەگەڵ وەزارەتى گواستنەوە هەیە بۆ راسپاردنى یەکێک لە کۆمپانیا جیهانییەکان دواى وەرگرتنى رەزامەندى ئەنجومەنى وەزیران بۆ دانان و ئامادەکردنى نەخشەى گەشەپێدانى هێڵەکانى ئاسنین.

 

 وتیشى "ئێمە جدین لەسەر هەنگاوى راکێشانى هێڵى شەمەندەفەر بەرەو ئەوروپا لەرێگەى تورکیاوە، بۆ ئەوەش کۆتایی ئەم مانگە لەگەڵ لایەنى پەیوەندیدارى تورکیا و هەرێم کۆدەبینەوە، بەئامانجى دیاریکردنى خاڵى بەستنەوەى هێڵەکە بەتورکیاوە".

 

بەڕێوەبەرى گشتى کۆمپانیاى هێڵى شەمەندەفەرى عێراق جەختیکردەوە، پلانى تایبەت بە راکێشانى هێڵى ئاسنین پەیوەندیدارە بە تەرخانکردنى بودجە لەلایەن حکومەتەوە.

 

وەزارەتى گواستنەوەى عێراق ( 23ى حوزەیرانى 2021) تەواوبوونى سەرجەم بەدواداچوونە تەکینیکى و لایەنە ئابوورییەکانى راگەیاند بەمەبەستى خستنە ڕووى پڕۆژەى هێڵى شەمەندەرفەرى فاو - فیشخابور.  

  

پڕۆژەکە پێکدێت لە دروستکردنى هێڵێکى ئاسنین بەدرێژایى شارى فاو بەرەو ناوچەى فیشخابوور لەپارێزگاى دهۆک پاشان بەستنەوەى بەتورکیاوە بۆ ئەوەى لەوێشەوە ڕاستەوخۆ بەئەوروپاوە ببەسترێتەوە.