ناس کورد-
وەزیرى کشتوکاڵى عێراق جەختیکردەوە لەسەر توندوتۆڵکردنى خاڵەکانى پشکنینى نێوان پارێزگاکانى هەرێم و عێراق بۆ رێگرى لەهاوردەکردنى پەتاتە بەشێوەى قاچاخ.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
حەمید نایف وتەبێژى وەزارەتى کشتوکاڵى عێراق (5 كانونى یەکەمى 2021) لە بەیاننامەیەکدا کە دەست "ناس کورد" کەوتووە ئاماژەى بەوەکردووە، وەزیرى کشتوکاڵ سەرسوڕمانى خۆى نیشانداوە لە کەلێنى ئەمنى لەدوو رۆژى رابردوودا کە بووەتە هۆى تێپەڕبوونى سەدان بارهەڵگرى پڕ لەپەتاتەى هاوردە لەهەرێمەوە بۆ ناوچەکانى ژێر دەستى هێزە عێراقییەکان لەخاڵەکانى پشکنینى خانەقین و کەلارەوە، ئەوەش کاریگەرى خراپى لەسەر بەرهەمى ناوخۆ هەبووە.
دەشڵێت، تێبینى ئەوەیان کردووە کە لەهەندێ خاڵى پشکنینەوە بەبەرنامە رێگە بەسەدان بارهەڵگر دەدرێت لەهەرێمەوە بگەنە بەغدا، لەکاتێکدا ئەو شوێنانە لەژێر سەرکردایەتى پڕۆسەکانى کەرکوک و نەینەوادان.
حەمید نایف جەختیکردووەتەوە لەسەر توندکردنەوەى رێوشوێنەکان و داخستنى ئەو رێگایانەى سنورەکانى خانەقین و کەلار و مەخمور کە بونەتە شوێنى بەقاچاخ هاوردەکردنى کاڵا.