ناس کورد-
دوای ئەوەی بەشێک لە قوتابیانی خۆپیشاندەر ڕایانگەیاند کە د. سەید ئەحمەد پێنجوێنی بەهۆی پشتگیریکردن لەوان لە وتاردان دوورخراوەتەوە، ئەو مامۆستا ئاینییە هاتەدەنگ و ئەو دەنگۆیە ڕەتدەکاتەوە.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
لە ڕوونکردنەوەیەکدا لە پەیجی فەرمیی خۆی د. سەید ئەحمەد پێنجوێنی (یەکشەممە 5ی کانونی یەکەمی 2021) ڕایگەیاند، "هه ندێک قوتابیی خۆشه ویست که داوای مافه ساده و ڕەواکانی خۆیان دەکەن له دەسەڵات له ناو قسەکانی خۆیاندا ئاماژەیان داوه که گوایە وەزارەتی ئەوقاف منی له وتاردان لاداوه."
ئاماژەی بەوەشکردووە، "لەگەڵ ڕێز و خۆشەویستیم بۆ ئەو قوتابییه ئازیزانه، ئەو دەنگۆیه ڕاست نیه و ئەوقاف کاری وای نەکردوه و ئاگای لەم باسه نییه، بۆیه پێویسته هه موو لایەک ئاگاداری ئەم ڕاستییه بن."
پەڕەی فەرمیی د. سەید ئەحمەد پێنجوێنی لە فەیسبوک (هەینی 3ی کانونی یەکەمی 2021) بڵاویکردەوە، "بههۆی ڕهخنهگرتن له دهسهڵاتداران، پهخشی ڕاستهوخۆیووتارهكانی ههینیی د. سەید ئەحمەد پێنجوێنی لهلایهن وەزارەتی ئهوقافهوه قهدهغهكرا."
لە بەرامبەردا لە پەیامێکدا د. سەید ئەحمەد پێنجوێنی ڕایگەیاند، "قسەی سەر زار و بنی زارم هەر واقیعی ژیانی خەڵکە، بۆیە لەهیچ هەڵوێستەیەکمان ناترسین و سڵ ناکەین، تاوەکو زمانمان گۆ بکا هەر هەق دەڵێین."
هەینیی ڕابردوو و لە میانەی خۆپیشاندانەکانی خوێندکاراندا، ئەو مامۆستا ئاینییە لە وتاری هەینیدا ڕەخنەی توندی لە حکومەت و دەسەڵاتدارانی هەرێم گرت.