گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

پارێزگای سلێمانیش دەگرێتەوە

قوباد تاڵەبانی گۆڕینی ژمارەیەک بەرپرسی زۆری ڕاگەیاند ’’پارێزگای سلێمانی’’

2021.12.05 - 14:15
App store icon Play store icon Play store icon
قوباد تاڵەبانی گۆڕینی ژمارەیەک بەرپرسی زۆری ڕاگەیاند ’’پارێزگای سلێمانی’’

ناس کورد- 

 

قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێم ئەنجامدانی ژمارەیەک گۆڕانکاریی لە ناوچەکانی سنوری دەسەڵاتی یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان کە پێی دەوترێت "زۆنی سەوز" ڕاگەیاند.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان (یەکشەممە 5ی کانونی یەکەمی 2021) ڕایگەیاند، "دەستمان کردووە بە هەندێک گۆڕانکاری و گۆڕانکاری لە دیوانی وەزارەتەکان لە حکومەتە خۆجێییەکان، لە پارێزگای سلێمانی، لە پارێزگای هەڵەبجە، ئیدارەکانی ڕاپەڕین و گەرمیان ئەنجام دەدرێن، بۆ ئەوەی باشتر لە دوێنێ خزمەت بە خەڵک بکرێت." 

 

وتیشی، "شتەکە ئاساییە و ڕێکاری ئاسایی خۆی دەگرێتەبەر." 

 

لێدوانەکەی قوباد تاڵەبانی لەدوای ئەوە هات کە ئەمڕۆ یەکشەممە، بە فەرمی گۆڕانکاریکردن لە چوار سەرۆکی زانکۆی سنوری پارێزگای سلێمانی و سەرۆکی دەستەی کوردستانی بۆ خوێندنى ستراتیژی و توێژینەوەی زانستی ڕاگەیەنرا.

 

جێگری سەرۆکی حکومەت باسی لەوەکرد، "سەرۆکی زانکۆ هەیە کە زیاتر لە حەوت ساڵە لە پۆستەکەیدایە و وادەکەی تەواو بووە، بۆیە پێویستە گۆڕانکاری بکرێت."