گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

چارەنوسی ژنەکە ئاشکرا کرا

زانیاریی نوێ لەسەر کوژرانی ئەفسەرەکەی پۆلیسی سلێمانی

2021.12.05 - 12:47
App store icon Play store icon Play store icon
زانیاریی نوێ لەسەر کوژرانی ئەفسەرەکەی پۆلیسی سلێمانی

ناس کورد- 

بەڕێوەبەرایەتی بەڕێوەبەرایەتی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژی ژنان وردەکاریی ڕووداوەکەی شەوی ڕابردووی ئاشكرا کرد و دەڵێت، تاوەکو ئێستا هیچ یەک لە تۆمەتباران دەستگیرنەکراون، دەشڵێت، ژنەکە لە ئێستادا ژنە سکاڵاکارەکە لە شوێنێکی پارێزراوە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

سەرکەوت عومەر، بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژی ژنان لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانیدا (یەکشەممە 5ی کانونی یەکەمی 2021) ڕایگەیاند، "دوای ئەوەی ماوەیەک پێش ئێستا ژنێک سکاڵای لەسەر هاوسەرەکەی تۆمارکردبوو کە ئازاری دەدات، بەڵام ئێمە وەک بەڕێوەبەرایەتییەکەمان زۆرجار خۆمان درەنگ دەخەین بۆ ئەوەی دەرفەتێک هەبێت کە ئەو دوو هاوسەرە کێشەکەیان چارەسەر بکەن، بەڵام شەوی ڕابردوو ئافرەتەکە پەیوەندی کردووەتەوە و داوای کردووە بچن بە هانایەوە." 

 

وتیشی، "دوای ئەوەی مەفرەزەکەمان گەیشتووەتە لای ماڵەکە، چەند کەسێک لە ماڵەکەدا بوون، پێش ئەوەی لە ئۆتۆمبێلەکە دابەزن یەکێک لەو کەسانەی ماڵەکە تەقەی کردووە و لە ئەنجامدا نەقیب محەمەد شەهید بووە و چەند پۆلیسێکی دیکەش برینداربوون." 

 

ئاماژەی بەوەشکرد، "تاوەکو ئێستا تەقەکەرەکە و هیچ یەکێک لە تۆمەباران دەستگیرنەکراون، ئەو کەسەشی کە تەقەی کردووە ئەو کەسە نەبووە کە فەرمانی گرتنی هەبووە، واتە هاوسەری ژنەکە نەبووە، ژنەکەش لە شوێنێکی پارێزراوە." 

 

لەبارەی دۆخی بریندارەکانەوە، باسی لەوەکرد، "دوو لە بریندارەکان برینەکانیان سەختە، ئۆتۆمبێلەکەش بەهۆی ئەوەی گولـلە بەر تانکی بەنزینەکەی کەوتووە ئاگری گرتووە."