گه‌ڕان

Shadow Shadow
چیرۆكه‌كانمان

بەغدا بەشێکی پارەی گەنمی جوتیارانی هەرێمی نارد

2019.07.09 - 14:06
بەغدا بەشێکی پارەی گەنمی جوتیارانی هەرێمی نارد
ناس کورد- شەهرام عەزیز   وەزارەتی باززرگانی هەرێم ڕایگەیاند، بەغدا بەشی یەکەمی پارەی گەنمی جوتیارانی بۆ ساڵی 2019 ناردووە و لە چەند ڕۆژی داهاتوودا دەست بەدابەشکردنی دەکرێت. . نەوزاد ئەدهەم، وتەبێژی وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی هەرێم بە ناس کوردی وت، حکومەتی عێراق بڕی بەشی یەکەمی پارەی گەنمی جوتیارانی هەرێمی بۆ ساڵی 2019 ناردووە کە بڕەکەی 15 ملیار دینارە و بۆ هەر پارێزگایەک پێنج ملیۆن دینارە، واتە هەولێر و سلێمانی و دهۆک. . وتیشی، لە چەند ڕۆژی داهاتودا جوتیاران ئاگاداردەکەنەوە و دەتوانن بچن پارەکانیان وەربگرن و پارەکە بەپێی کاری ڕادەستکردنی گەنمەکە بە سایلۆکان بە جوتیاران دەدرێت. . سەبارەت بە پارەی گەنمی ساڵەکانی 2014 و 2015 و 2016 وتەبێژی وەزارەتی بازرگانی هەرێم ئاماژەی بەوەکرد، تائێستا هیچ شتێک نییە تایبەت بە ناردنی ئەو بڕە پارەیە و لە سەردانەکەیدا بۆ بەغدا نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان نوسراوێکی لەوبارەیەوە داوەتە سەرۆک وەزیرانی عێراق و تائێستا وەڵام نەدراوەتەوە. . بەوتەی نەوزاد ئەدهەم، ئەمساڵ بڕی 340 تۆن گەنم لە جوتیارانی هەرێم وەرگیراوە و  ناردنی بەشەکانی دیکەی پارەکەش بەردەوام دەبێت و ناوەستێت.   .