ناس كورد-
لە كۆبوونەوەی سەركردە شیعەكان لە ماڵی عامری سەدر وتوویەتی لە حكومەتێكدا بەشدار نابێت مالیكی تێدابێت و لە كۆبوونەوەی داهاتووش كە لە ماڵی سەدر دەكرێت لە نەجەف مالیكی بەشدار نابێت و بەسەدری وتووە، بۆچی نابیتە ئۆپۆزسیۆن.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
بەگوێرەی ئەو زانیارییانەی "لعبة الكراسي" بڵاوی كردووەتەوە و "ناس كورد" بینیویەتی (4ی كانونی یەكەمی 2021)، لە كۆبوونەوەی پێنجشەممەی ڕابردووی سەركردەكانی شیعە كەشێكی گرژ لە نێوان سەدر و مالیكیدا هەبووە، سەدر وتوویەتی لە حكومەتێكدا بەشدار نابێت مالیكی تێدابێت، چونكە جەماوەرەكەی پێیانوایە بەرپرسە لە سەركوتكردن و زیندانیكردنیان لە 2008.
هەر بەپێی زانیارییەكان سەدر وتوویەتی، حكومەتی زۆرینەم دەوێت نەك تێكەڵەی عەتار، مالیكیش ڕووی كردووەتە یەكێك لە ئامادەبووان، بۆچی سەدر نابێتە ئۆپۆزسیۆن و ئێمە حكومەت دروست بكەین؟ یەكێكیش وتوویەتی: دەمانەوێت هەردووكتان بەشداربن لە حكومەت و ئۆپۆزسیۆن لە 50 كورسی تێپەڕ نەكات كە تشرینییەكان و حیزبە بچوكەكانن.
هەر بەگوێرەی زانیارییەكان مالیكی لەپاش نانخواردن دانیشتنەكەی بەجێهێشتووە، بەر لەوەش لەگەڵ سەدر بووە بەدەمەقاڵەی گەرمیان و قسەی زبریان بەیەكتر وتووە و دانیشتەكە گرژ كۆتایی هاتووە.