ناس کورد-
دوای بڵاوبوونەوەی هەواڵی کوژرانی هاندەرێکی عێراقی لەشاری هەولێر دوای یارییەکەی یانەی هەولێر و شورتە، یانەی هەولێر ئەوە ڕەتدەکاتەوە و دەڵێت، ئەو وێنانەی بڵاوبوونەتەوە ڕاست نین.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ئێوارەی ئەمڕۆ شەممە 4ی کانونی یەکەمی 2021، لە میانەی یارییەکانی خولی جامی عێراق، یانەی هەولێر لە یاریگای فرانسۆ هەریری میوانداری یانەی شوڕتەی کرد و یارییەکەی بە لێدانی یەکلاکەرەوە لێبردەوە، بەڵام دوای کۆتایی هاتنی یارییەکە گرژی لە نێوان هاندەرانی هەردوو یانەدا درست بوو.
لەدوای ڕووداوەکە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان دەنگۆی کوژرانی هاندەرێک بڵاوبووەتەوە و هەندێک وێنەش بڵاوکراونەتەوە کە گوایە هاندەرانی یانەی شوڕتەن و بریندار کراون.
لەوبارەیەوە لە ڕوونکردنەوەیەکدا یانەی هەولێر ڕایگەیاند، "ئەو وێنانەی بڵاوکراونەتەوە بەهیچ شێوەیەک پەیوەندییان بە یارییەکەی ئەمڕۆوە نییە، ئەگەر ڕاستن ناونیشانی نەخۆشخانەکەمان بدەنێ و دەچین سەردانیان دەکەین."