ناس کورد-
ئەمشەوی شەممە لە شاری سلێمانی داواکراوێک ڕووبەڕووی بەڕێوەبەرایەتی توندوتیژی دژی ژنان بووە و لە ئەنجامدا ئەفسەرێک کوژرا و سێ پۆلیسی دیکەش برینداربوون، بەڕێوەبەری توندوتیژی دژی ژنان لە سلێمانیش دەڵێت، داواکراوەکە هەڵهاتووە و تا ئێستا دەستگیرنەکراوە.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
سەركەوت عومەر، بەڕێوەبەری توندوتیژی دژی ژنان لە سلێمانی (شەممە 4ی کانونی یەکەمی 2021) بە "ناس کورد"ی ڕاگەیاند، " ئەمشەو مەفرەزەیەكی بەڕێوەبەرایەتی توندوتیژی دژی ژنان لەكاتی ئەركێكدا لەگەڵ تۆمەتبارێکی داواكراودا تووشی ڕووبەڕووبونەوە بوون”.
وتیشی، "لە ڕووبەڕووبوونەوەكەدا داواکراوەکە تەقەی لە هێزەکانمان کردووە و لە ئەنجامدا ئەفسەرێک کوژراوە و سێ پۆلیسی دیکەش برینداربوون."