گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

بزانە چی دەڵێت

جەعفەر شێخ مستەفا: داعش لە پشتی سوپای عێراقییەوە دێن

2021.12.04 - 17:01
App store icon Play store icon Play store icon
جەعفەر شێخ مستەفا: داعش لە پشتی سوپای عێراقییەوە دێن

ناس کورد- 

جەعفەر شێخ مستەفا، جێگری سەرۆکی ھەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، داعش شێوەی شەڕەکانی گۆڕیوە و پێویستە ئەوانیش شێوازی رووبەڕووبوونەوەیان بگۆڕن، دەشڵێت، "پێویستمان بە مەشقپێکردن و پڕچەککردن و چاککردنی سەنگەرەکانی پێشمەرگە هەیە."

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

جەعفەر شێخ مستەفا (شەممە 4ی کانونی یەکەمی 2021) بە میدیای پارتی ڕاگەیاند، "ئەو پەلامارانه‌ی داعش ئه‌نجامی ده‌دات، هەمووی بە پارتیزانی دەیکات، پەلامارەکانی لەپێناو گرتنی رووبه‌رێكی دیاریكراوی جوگرافیا نییە، بەڵکو لەپێناو ئەوەدایە زۆرترین کەس بکوژێت و بریندار بکات." 

 

ئاماژەی بەوەشکردووە، "لەبەر ئەوە پێش هەموو شتێك ئێمە لە وەزارەتی پێشمەرگە پێویستمان بە مەشقپێکردن و پڕچەککردن و چاککردنی سەنگەرەکانی پێشمەرگە هەیە، بەجۆرێك راهێنانیان پێ بكرێت، چۆن رووبەڕووی ئەمجۆرە شەڕە ببنەوە کە ئەمڕۆ داعش دەیکات".

 

ڕوونیشیکردووەتەوە، "ئەو هێزانەی داعش لە پشتی سوپای عێراقییەوە دزە دەکەن و دێنە ناوەوە و دەست لە پێشمەرگە و دانیشتوانی ناوچەکە دەوەشێنن و دەگەڕێنە دواوە، لەبەرئەوە پێویستمان بە هه‌ماهه‌نگییه‌كی تەواوە لەگەڵ سوپای عێراقی، تا بتوانین بە هێزی هاوبەش ئەو بۆشاییە ئەمنییه‌ پڕ بکەینەوە".

 

جەعفەر شێخ مستەفا جەختی کردووەتەوە، " حکومەتی هەرێمی کوردستان هەرچی هه‌وڵی خۆی هەیە به‌كاریده‌هێنێت بۆ ئەوەی هێزی هاوبەش و ژووری ئۆپەراسیۆن و هەماهەنگی دروست ببێت".

 

ماوەیەکە چەکدارانی داعش ناوبەناو لە ناوچە سنورییەکانی نێوان هەرێم و عێراق هێرش دەکەنەسەر هێزە عێراقییەکان و هێزەکانی پێشمەرگە و چەندین زیانی گیانی لێکەوتووەتەوە.   

  

هەر لەو چوارچێوەیەدا  لە سنوری قەرەچوغ بەهۆی هێرشێکی داعشەوە سێ هاووڵاتی مەدەنی و 10 پێشمەرگە بوونە قوربانی.