گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیاریی زیاتر

هۆشدارییەک لە وەزارەتی پێشمەرگەوە لەبارەى سزادانی فەرماندەکان

2021.12.04 - 15:16
App store icon Play store icon Play store icon
هۆشدارییەک لە وەزارەتی پێشمەرگەوە لەبارەى سزادانی فەرماندەکان

ناس کورد-

وەزارەتی پێشمەرگە لێکۆڵینەوە لە ڕێکخستنەوەی سەنگەرەکانی بەرگری دەکات و جێگری سوپاسالاری پێشمەرگەش دەڵێت، ھەر فەرماندەیەک لە جێبەجێکردنی ئەرکەکانیدا کەمتەرخەمی بکات، سزا دەدرێت و چەندین فەرماندەش بەو ھۆیەوە سزا دراون.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

لیوا قارەمان کەمال، جێگری سوپاسالاری پێشمەرگە بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی (4ی کانونی دووەمی 2021) ڕاگەیاند، "وەزارەتی پێشمەرگە بڕیاری داوە ھەر فەرماندەیەک کەمتەرخە بێت لە جێبەجێکردنی ئەرکەکانی ئەوە سزا دەدرێت، لە ماوەکانی ڕابردوو ژمارەیەک فەرماندەی پێشمەرگە بەھۆی کەمتەرخەمییەوە سزا دراون و بەردەوامیش دەبین لەوەی ھەر کەسێک کەمتەرخەمی بکات، لێپرسینەوەی لەگەڵدا بکرێت.''

 

بەرپرسەکەی پێشمەرگە وتیشی، "لە سەنگەرەکانی بەرگری کەمتەرخەمی ھەبووە، چونکە زۆر جار پێشمەرگە و فەرماندەکانی ئێمە بەباشی خۆیان حەشار نەداوە لە سەنگەرەکاندا، ئەوەیش بووەتە ھۆکاری ئەوەی چەکدارانی داعش کەڵک لەو کەمتەرخەمییەی پێشمەرگە ببینن و لە دوورەوە بیانکەنە ئامانج.''

 

لیوا قارەمان ئاماژەی بۆ ئەوە کرد، "مەبەست لە سزادانی فەرماندەکان بۆ ئەوەیە زیاتر خۆیان ئامادە بکەن و سەنگەرەکانیان بەڕووی دوژمن قائیم بکەن، تا کەمتەرخەمییان نەبێتە ھۆکاری ئەوەی دوژمن کەڵک لە کەمتەرخەمیی ھێزی پێشمەرگە ببینێت.''

 

هەفتەی ڕابردوو، داعش سێ هێرشی جیاجیای لە گەرمیان و مەخمورەوە کردە سەر سەنگەرەکانی پێشمەرگە و بەهۆیانەوە 17 پێشمەرگە و سێ هاوڵاتی مەدەنی گیانیان لەدەست دا.