گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

نیشانەکان بزانە

گۆڕاوە تازەكەی كۆرۆنا سێ نیشانەی جیاوازی هەیە

2021.12.04 - 10:41
App store icon Play store icon Play store icon
گۆڕاوە تازەكەی كۆرۆنا سێ نیشانەی جیاوازی هەیە

ناس كورد-
شارەزایانی تەندروستی ڕایدەگەیەنن، گۆڕاوە تازەكەی كۆرۆنا "ئۆمیكرۆن" هەندێك نیشانەی جیاوازی هەیە و ئەوانەشی بەركەوتەی توشبووانن دەبێت بۆ ماوەی 10 ڕۆژ خۆیان كەرەنتین بكەن.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

بەگوێرەی ڕاپۆرتی "زە سەنی" بەریتانی كە "ناس كورد" بینیویەتی (4ی كانونی یەكەمی 2021)، شارەزایانی تەندروستی و چاودێرانی ڤایرۆسەكان باس لەوە دەكەن قورسە توشبووی گۆڕاوی ئۆمیكرۆن جیابكرێتەوە لە توشبووانی تری كۆرۆنا چونكە نیشانەكانیان زۆر نزیكە.

 

دەزگا تەندروستییەكانی بەریتانیا لای خۆیانەوە جەخت لەوە دەكەنەوە نیشانە سەرەكییەكانی ئۆمیكرۆن بریتین لە؛ كۆكەی بەردەوام و بەرزبوونەوەی پلەی گەرما و لەدەستدانی هەستی چەشتن و بۆنكردن.

 

بەڵام پرۆفیسۆر تيم سبيكتور لە " كينغز كوليدج لندن" پێی وایە نیشانەكانی ئۆمیكرۆن زیاتر لە هی هەڵامەت دەچێت، ئەوانەی توشبوون سەرئێشە و ئاوی لوت و هەوكردنی گەروویان هەیە لەگەڵ پژمە.

 

ئەو پزیشكانەشی لە ئەفەریقا یەكەم جار نەخۆشییەكەیان ئاشكراكرد لەوانەش "أنجيليك كويتزي" سەرۆكی كۆمەڵەی پزیشكی ئەفەریقای باشور سێ نیشانەی سەرەكییان تۆماركردووە بۆ زۆربەی توشبووانی گۆڕاوە نوێیەكە كە ئەوانیش هەست بەماندوێتی و سەرئێشە و ئازاری ماسولكەكانی لەشە.

 

لە ئەفریقای باشوور یەکەمین تووشبووی کۆرۆنای گۆڕاوی جۆری ئۆمیکرۆنی تۆمارکرا، ژمارەیەکی زۆری خەڵک روویان لە پشكنینی کۆرۆنا کردووە. لە وڵاتە دراوسێکانیشی هەست بە مەترسیی گۆڕاوە نوێیەکە دەکرێت. لە کینیا خەڵک بۆ وەرگرتنی ڤاکسین نۆرەیان گرتووە. لە زیمبابۆی ناوەندەکانی پێدانی ڤاکسین لە نەخۆشخانە تایبەت و گشتییەکانیشدا زیاد کراون.



ئیتا روسکی، پسپۆڕی تەندروستی دەڵێت، "دۆزینەوەی ئەم گۆڕاوە نوێیەی کۆرۆنا لەم کاتەدا کە لە وەرزی ئاهەنگ و پشوو نزیکدەبینەوە، وێنەیەکی زۆر نیگەرانکەرمان پێشاندەدات نەک تەنیا لە ئەفریقای باشوور و بۆستوانا، بەڵکو لە سەرانسەری هەرێمەکە".



کۆرۆنای جۆری ئۆمیکرۆن تەنیا لە ئەفریقا نەماوەتەوە، بەڵکو تاوەکو ئێستا لە 14 وڵاتی هەر حەوت کیشوەرەکە تۆمارکراوە، بەڵام تاوەکو ئێستا گیانلەدەستدانی هیچ کەسێک بەو هۆیەوە رانەگەیێندراوە.



ژمارەیەکی زۆری وڵاتان گەشتە ئاسمانییەکانیان لەگەڵ وڵاتانی باشووری ئەفریقا هەڵپەساردووە، ئەگەرچی رێکخراوی تەندروستیی جیهانی دەڵێت، ئەو هەنگاوە ناتوانێت کۆرۆنای ئۆمیکرۆن بووەستێنێت.