گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

’’تەنها بافڵ تاڵەبانی بەڕێوەی دەبات’’

سەڵاح ڕەشید: سەرکردایەتی و مەکتەبی سیاسیی یەکێتی جەماعەتی ئەشەدوبیلان

2021.12.04 - 09:50
App store icon Play store icon Play store icon
سەڵاح ڕەشید: سەرکردایەتی و مەکتەبی سیاسیی یەکێتی جەماعەتی ئەشەدوبیلان

ناس كورد-

سەڵاح ڕەشید، بەرپرسێکی پێشووی یەکێتی و نوسەری کتێبی "دیداری تەمەن" کە باس لە ژیاننامەی مام جەلال دەکات دەڵێت، "یەکێتی ئێستا یەک کەس دەیبات بەڕێ، ئەویش بافڵ تاڵەبانییە، دەنا نەسەرکردایەتی هەیە نە مەکتەبی سیاسی، ناو بەناو ئەوانە دادەنیشن لەگەڵیدا لە نێوان دوو کەوانە پێیان دەڵێن جەمەعەتی ئەشهەدوما بیلا، نەڕۆڵیان هەیە نە کەسیشیان دەوێرن لە قسەی بافڵ دەربچن

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

 

سەڵاح ڕەشید کە هاوکات وەزیری مافی مرۆڤ بوو لە كابینەكانی پێشووی حكومەتی هەرێم لە چاوپێکەوتنێکی لەگەڵ دەنگی ئەمریکا دەڵێت، "یەکێتی ئێستا وەک گەڕەکەکانی مەڵکەندی و سەرشەقامی لێ هاتووە، ئەوەندە گۆڕاوە هەر نایان ناسیتەوە. هیچ کەسێک حەز بەوە ناکات ئەو شوێنەی کاری تیا کردووە بڕوخێت، بڕوام وایە کە بەدیلی یەکێتی لە گؤرەپانەکەدا نییە، هەرچەندە، چەند یەکێتی لاوازبێت لە سودی پارتی دیموکراتە کە خەڵکی ئەم ناوچەیە ئەوەیان پێ خۆش نییە، لە لایەکی ترەوە یەکێتی جاران و یەکێتی ئێستا ئەرزو ئاسمانی فەرقە، هەرکێرڤی دەنگەکانیشی هاتۆتە خوارەوە لە هەولێردا، جاران دەنگی زیاتری نەهێنایە لە چاو لایەنی دی، هەر بە یەکێتی دانەدەنرا، کەچی لەم هەڵبژاردنە بەهەزارحاڵ کورسییەک یان دوو کورسی هێناوە".

 

دەشڵێت، "ئەو حیزبە سیاسیانە یەکێتی و پارتی و ئەوانی دیکەش، پارتی و یەکێتی بە تایبەتی، بوون بە کۆمپانیای بازرگانی، حیزبی سیاسی دەست وەرناداتە شتی رۆژانەی کۆمەڵگا، ئەو ئامانجی هەیە دەنگدەر رازی بکات کە دەنگی پێ بدەن، تاوەکو دەسەڵات لەو وڵاتە بگرێتە دەست، ئەمانە ئەوەی کە نایکەن، کاری حیزبایەتییە و خەمی وڵاتە، بیر لەوە دەکەنەوە رۆژانە لەو سەرسنورانە چەند پارەیان دەست دەکەوێت، ئێستا حیزبەکان بوونەتە ناوەندی بازرگانی گەورە، سەدەها کۆمپانیای ئاشکراو نهێنی بازرگانیان هەیە، دەستیان خستۆتە بازاڕو بینەقاقای بازرگانی کورد، بافڵ تاڵەبانی بەدەنگی خۆی بڵاو بووەتەوە لە کۆبونەوەکەی لەگەڵ خوێندکارە خۆپیشاندەرەکاندا کە دەڵێت "خەڵک رقی لە مەکتەب سیاسییەکانی ئێمەیە، کە لە تەلەفزیۆن نیشان دەدرێن خەڵک کەناڵەکە دەگۆڕێت"، سەرۆکی حیزبەکە وادەڵێت، ئەی ئێمەی هاوڵاتی ئاسایی بڵێین چی؟ پێویستە سیستمی حیزبایەتی بگۆڕن نەوەکو دەموچاوەکان".