ناس کورد-
ئەمینداری گشتیی وەزارەتی پێشمەرگەی هەرێم ئاماری قوربانیانی 10 مانگی ئەمساڵی دەستی داعشی لە ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم ئاشکراکرد و دەڵێت، " 837 کەس شەهید و بریندار بوون یان رفێندراون."
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
جەبار یاوەر، ئەمینداری گشتیی وەزارەتی پێشمەرگەی هەرێم لە لێدوانێکی ڕۆژنامەوانیدا (هەینی 3ی کانونی یەکەمی 2021) ڕایگەیاند، " لە 10 مانگی ئەمساڵدا چەکدارانی داعش لە ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم 206 کردەوەی تیرۆرستییان ئەنجامداوە."
وتیشی، "لەو کردەوە تیرۆرستییانە 837 کەس شەهید و بریندار بوون یان رفێندراون."
ئاماژەی بەوەشکرد، "ئەگەر بەراورد بکەن بە ساڵی 2020، لە هەموو ساڵی ڕابردوودا 230 کردەوەیان ئەنجامدابوو و 812 شەهید و بریندار و ڕفێنردراویش هەبوون."
ڕوونیشیکردەوە، "بە ئامارەکاندا دەردەکەوێت لەمساڵدا داعش توانویەتی زیانی زیاتر لە پێشمەرگە و لە هاووڵاتیان بدات."