گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

ویستویەتی جنۆکە لە گیانی دەربکات

گەنجێک لەژێر دەستی جادووگەرێکدا گیانی لەدەستدا

2021.12.03 - 22:35
App store icon Play store icon Play store icon
گەنجێک لەژێر دەستی جادووگەرێکدا گیانی لەدەستدا

ناس کورد- 

لە وڵاتی میسڕ، دوای ئەوەی گەنجێک لەلایەن خێزانەکەیەوە دەبرێتە لای کەسێکی جادووگەر، بەمەبەستی دەرکردنی جنۆکە لە گیانی بە دار لێی داوە، بەڵام بەهۆی بەهێزی لێدانەکانەوە گەنجەکە گیانی لەدەستداوە. 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

بەگوێرەی میدیاکانی وڵاتی میسر، خێزانێکی ئەو وڵاتە کوڕێکیان بردووەتە لای کەسێکی جادووگەر بۆ چارەسەرکردن و ئەویش وتوویەتی، "جنۆکە چووەتە جەستەی گەنجەکەوە." 

 

ئاماژەیان بەوەشکردووە، "لەدوای ئەوەی ئەو کەسە کە خۆی بە کەسێکی ئاینی ناساندووە، بە دار لە گەنجەکەی داوە، بەڵام گەنجەکە بەهۆی بەهێزی لێدانەکانەوە گیانی لەدەستداوە." 

 

گەنجەکە ناوی محەمەد بووە و تەمەنی 21 ساڵ بووە، لەدوای ڕووداوەکە هێزە ئەمنییەکان ئەو کەسەیان دەستگیرکردووە و وتویەتی، "سێ جنۆکە لە گیانیدا بووە، ویستومە دەریان بکەم."