ناس کورد-
چەکدارانی داعش لە سنوری قەزای خانەقین هێرشیانکردە سەر هێزە عێراقییەکان و کامێرای حەراری هێزەکایان تێکشکاند، بەڵام تاوەکو ئێستا زیانی گیانی نەبووە.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ئەمشەوی هەینی 3ی کانونی یەکەمی 2021، لە گوندی کەشکەوڵی سەر بەناحیەی قەرەتەپە داعش هێرشیکردەسەر هێزەکانی سوپای عێراق و کامێرای حەراری سوپای عیراقی تێکشکاند.
بەگوێرەی زانیارییەکان، هێزەکانی سوپای عێراق وەڵامی چەکدارانی داعشی داوەتەوە و تائێستا ڕووبەرووبوونەوە بەردەوامە.
ماوەیەکە چەکدارانی داعش ناوبەناو لە ناوچە سنورییەکانی نێوان هەرێم و عێراق هێرش دەکەنەسەر هێزە عێراقییەکان و هێزەکانی پێشمەرگە و چەندین زیانی گیانی لێکەوتووەتەوە.
هەر لەو چوارچێوەیەدا شەوی ڕابردوو لە سنوری قەرەچوغ بەهۆی هێرشێکی داعشەوە سێ هاووڵاتی مەدەنی و 10 پێشمەرگە بوونە قوربانی.